تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەربوون
چوونەدەر٬ درکەوتن٬ وەدیارکەوتن. دەربوونی برین و ئاوەڵە بوونی برین و قوونێر و چتی تر و فیچقە بەستنی خووێن و کێم و هەوا.
دەرخوون
(باک.):دەرخۆنە
دەردەستبوون
(باک.):ئامادەبوون٬ هاتنەژێر دەستی چتێک
دەرنخوون
دەرخۆنەیێکی قوڵە کە لە سەر تەندوورێی سەرەونخوون دادەنێن. (ئەردە.): دەمەونخوون
دەروون
دوڕە،هە ندوڕ،ناوی لەش یا هی خانوو و ئیتر،دیوی ناوەوە ی بەتاڵی لەش،ناوزگ.
دەرچوون
دەرباز بوون بەتوندو تۆڵی. تەقینی چەک لە خۆیەوە.چوونەدەر٬ دەرهاتن٬ دەرکەوتن٬ پێ یا دەست لە جێ چوون٬ لەگەچوون. پوختە و قاڵبوونی هەندێ چت یا مرۆ. هەڵاتن٬ تێ تەقاندن٬ تەقین٬ ڕزگاربوون.قوتاربوون. لەکێشە و ڕووشە و گێچەڵ و کاروباران . چوونەدەر٬ وەدەرکەوتن٬ دەرکەفتن٬ (هەورا.): بەرشیەی٬ دابڕان٬ ژێ بوون٬ ڕووان٬ سەرهێنانە دەرێی سەوزایی
دەرگابوون
دەربوونی برین لە خۆیەوە
دەریای بێ چوون
دەریای بێ پایان.
دەس لەبانسەربوون
هاودەردبوون
دەست بەربوون
تەواو بوون لەکار،جووێ بوونەوە،تەرکی بەندیواری.
دەست بەسەرداچوون
دەست بەسەرداڕۆیشتن،دەستەڵات،پەلی بەنی ئادەمی وهەمووگیاندارێک لەشانیەوەتاپەنجەکانیەتی.بەسەرداڕۆیشتن.
دەستاوون
دەستبوون
مەبەس لەدەس ڕۆیشتن ودەستەڵاتەوەکوودەڵێن؛یاخوا هەرگیززۆرداردەستی نەبێ.بەشداربوون،هەرامەدەستی هەیەلەم کارەدا یادەستی کەرێتی هەیە.
دەستگیربوون
دەستەودامان بوون
داوێن گرتن،پاپابوون.
دەسەپارچەبوون
شێوان،بێ سەروبەر بوون.
دەم تێکەڵبوون
زاربەیەکداهاتن
دەمبوون
دەمکێشانی چاو پڵاو و قوبووڵی
دەمدروون
بێ دەنگ بوون و هەست لە خۆبڕین. بۆ دەمکوتکردنی خەڵکیش بەکاردەبرێ
دەمسەردەوەبوون
ناهومێدبوون