تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقەڵبەربوون
تەلاسابوون
دەرچوونی مرۆ لە ئەندازەی خۆی: فیسارەکەس تەلاسابووە
تەمێبوون
تەنگەتاوبوون
گیرخوواردن، تەنگاوبوون
تەون و بەست
فێڵ و فڕڵداغ، تەشقەڵە
تەوون
(باک) تەڤن. چنینی ڕایەڵ بە پۆ، کە بە دار تەونەوەبێ. ڕایەڵی بەڕەو مافوورە، کە بە دارەوەبێ بۆ تەنین
تەپلە ئاڵتوون(هەورا)
تەڕابوون(زا)
کەوتنە خوارەوە لە بەرزییەوە
تەڕاو بەڕابوون(باد)
تەڕەوون
دارێکی گچکەی تاڵی ئاوییە
تەکەربوون(دزە)
تەکەربوونەوە، بەربوونەوە خووارێ، کەوتن، (ڕەوا) کووڕبوونەوە. (دەر) وەردەوەبین._کردنەوە: بەردانەوە، کوڕکردنەوە
جفتبوون
لکنان، چەسپیان، لفگرتن، پێکگەیشتن، جووتبوون
جلدروون
جلکدروون
جون(باد)
جوور، چەشن، (باد) ڕەنگێکی ئاوێتەیە بە سپی و ڕەشی بنووێنێ، بۆز، ماش و برنجی
جووتبوون
دۆست و ئاشتبوون، لە تەنیشت یەکتری تەرازبوون، لەگەڵ ژنی خۆ نوستن، ڕێک و تەرازبوونی دووچت بەقەد یەکتری
جوون
ددان بە چتێکیدانان بۆ ووردکردنی، جووین، جاوین، جاکاندن، جووتن. (ڕەوا) دۆڵی بەردە، کە چتی تێدا دەکوترێ، (هەوموک) جۆنی، (هەورا) دۆڵ. جنێو. جۆر، جوور. (کۆکە) کۆمەڵە، دەستە، تاخم، بۆ مرۆو ووڵاخ و چتمەکان. (هەر) بەش، پشک. پارچە. ترووسکەی ئاوێیە لە نێو شیناوەردیدا، کە هەتاو لێیبدات. (باک) بۆر، ڕەنگی بۆر