تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوونێتی
حیزێتی٬ قوندەرێتی.
کوونێر (باک.)
کوونە (لو.)
کووێربوونەوە
نەمان و بزربوونی ڕێ و شووێنی چتێکی ٬ نەمان و بنبڕبوونی وەچەی یەکێکی.
کوڵوونیای (هەورا.)
کڕبوونەوە
ژیربوونەوەی منداڵ٬ نەمانی دەنگ و باسێک٬ کە بڵاو بووبێتەوە
کڵاونە
کڵاودار٬ مریشک و پەلەوەرێکە کڵاودار بێ
کۆبوونەوە
خڕ بوونەوە٬ کۆمەڵ بوون٬ گرد بوونەوە٬ بەرگهین٬ بەرهەڤبوون٬ جڤان٬ جڤین٬ (باک.): هێورین٬ ئێورین
کۆردوندان
وەجاخ کووێر٬ بێ منداڵ
کۆمبوونەوە
چەمانەوەی پشت بە هۆی پیری یا نەخۆشییەوە
کەم وونی
(هەورا.): کەمخووێنی.کەم وینی (هەورا.): کەم دیتن
کەمبوونەوە
کێم بوونەوە٬ کەم و کووڕی لێپەیدابوونی چت
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەونینە
ئەنتیکە٬ چتی زۆر کۆن٬ مرۆی کۆنەساڵ
کەونینەخانە
ئەنتیکەخانه٬ مۆزەخانە
کەونەفرۆش
کەونەفرۆش
کەونەفرۆشی
کۆنەفرۆشی
کەڕەکونتێ
مرۆڤی زۆر کەڕ
گردەبوونەوە
بڕوانە: گردبوونەوە.