تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێربوونەوە(باک)
گیایەکە
پەرسوونە
پەڕی کلکی سۆنەی
پەلکونانن
پەڕموونەوە
هیوای لێ وەشانەوەی چتێکی چاک یا خراپ لە یەکێک: پێی دەپەڕموومەوە یا ناپەڕموومەوە بۆ کردنی ئەو کارە. کۆکردن و سڵەمینەوە لە چتێک؛ فیسارەکەس لە هیچ ناپەڕمووێتەوە
چارشەونووێژ
سەرپۆشی نووێژێ
چاونز(هەو)
بەدکردار، بەدڕەووشت، ژنپەرست._ی: بەدکرداری، بەدڕەووشتی، ژنپەرستی
چاونزار(ڕەوا)
چاونزێر، چاوچنۆک._ی: چاونزێری
چاونزی(هەو)
بەدکرداری، بەدڕەووشتی، ژنپەرستی
چاونزێر(موک)
چاونەزێر، (ڕەوا) چاونزار، چاوچنۆک، چڵێس، چنۆک، نەوسن، ڕژد._ی: بەهجاندن، ڕژدی
چاونێرگسە
(کۆ) بزە، جوورە ماسیەکە پووڵەکەکانی کەمێک خڕدەنوێنن، چاوی زەردو سوورە وەک کارە
چاونەترس
چاوقایم._ی: چاوقایمی
چاونەزێر
چاونەزێری
چاونەچوونەخەو
نەنوستن
چاونەکردنەوە
لە هەر بارێکی و لە خەواڵووییدا چاو هەڵنەهێنان، ئاسوودەو بەڵەدنەبوون
چاوڕوونکە(هەو)
چاوڕوونی
پیرۆزی کردن لە یەکێک بە کوتنی چاووت ڕوون لە بارێکیدا، کە نامەیەکی خۆشی یا کەسێکی لەدوور هاتبێتەوە
چاوکونکە
گیایێکە گەڵاخڕی گوڵ زەردە