تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوندار
سالار،سەردار،پێشەنگ.پێشکەوتوو. لەپێش بەیداخی شاریدا کە وا ئەسپی ئەئاخێوێ لە پێش تیپی سپاسالار و هەم پێشەنگ و دوندارە
دوندان
(باک.):تیرە، نەتەوە
دوندووک
دوندە
لووتی هەوجاڕە، کە گاسنی تێدەخرێ.لووتکەی چیایان
دونگ
(هەو.):دووگ
دونگ
(ئەردە.):دەنگ
دونگڵەفسە
کەڵەشێر و مریشکێکە، کە یەکپەڕی درێژی بەکلکەوە بێ
دونگڵەمەرێ
(هەو.):دونگەمەڕانێ، دایە مەمدە بە گورگی،جوورە گەمەیەکە
دونگە
پایە،دنگە،پەراسوو.هەست.-کردن:هەستکردن،تێگەیشتن. دونگە مەڕانێ گەمەیەکە(دایە مەمدە بە گورگی)دونگڵەمەڕێ
دووروونزیک
دوورونێزیک. بەمەزندە ، بەتەخمین. بۆ شووێنکەو تنی گیانلەبەرێکی بە کار دەبرێ بە جوورێکی وا، کە نە دوور و نەنزیک بێ،- بە شووێنی فیسارەکەسدا ڕۆیشت
دوونان
کەسێکە لە گەمەی قەڵەمندارێدا دوو جاران لەسەریەک لە تۆپ بدات
دووناوگەڵ کردن
دوونپەروەر
بەدڕەفتار.-ی:بەدڕەفتاری
دوونگە
مەڕی دوگ زڵ
دوونگەمەڕانێ
گەمەیەکی منداڵانە
دوونگەمەڕێ
بڕوانە:دوونگەمەڕانێ
دوونیا
دوونیمە
چتێکە بووبێ بە دوو لەتی ڕاستەوە. –بوون:بوونە دوولەت.-کردن:کردنە دوو لەتی ڕاست
دوونیڕۆ
(باک.):دووای نیوەڕۆیە
دوونیکل
(باک.):باڵندەیێکە سەر بەکڵاو بێ