تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەونەقدار
ڕووناک، ڕەوشەن. بەهەڕمێن.- ی: ڕووناکی، ڕەوشەنی، بڕەو، بەهەڕمێن
ژیربوونەوە
واز لە گریان هێنانی منداڵ و ئارام و کپبوونی
ڤرتونەک
(باک.): چێتی لاواز و بێ تام
کزربوونەوە
کەمێک هیشک بوونەوەی چتی تەڕ
کورت بوونەوە
کەم بوونەوەی چت لە باری درێژی
کونەباجە (ڕۆژ.٬ کە.٬ مامە.)
کونەبۆ (کە.)
کوندەبۆ٬ کوندە.
کونەکۆتر
کۆترخانی خۆڕسک.
کونەڵان
هەرزاڵ٬ کەپرێکی بچووکە لە حەوشێدا لەسەر شڕانە بۆ ئەوەی کوندەی ئاوو مەشکانی دۆی لەسەر دابنێن٬ کە لە ماڵدابیت دەڵێن هەرزاڵە بۆشتومەک لەسەردانان دروست دەکرێ.
کووربوونەوە
داچەمان٬ داچەمین٬ کۆم بوونەوە٬ چەمانەوە٬ چەمیانەوە٬داهاتنەوە.
کووێربوونەوە
نەمان و بزربوونی ڕێ و شووێنی چتێکی ٬ نەمان و بنبڕبوونی وەچەی یەکێکی.
کڕبوونەوە
ژیربوونەوەی منداڵ٬ نەمانی دەنگ و باسێک٬ کە بڵاو بووبێتەوە
کۆبوونەوە
خڕ بوونەوە٬ کۆمەڵ بوون٬ گرد بوونەوە٬ بەرگهین٬ بەرهەڤبوون٬ جڤان٬ جڤین٬ (باک.): هێورین٬ ئێورین
کۆمبوونەوە
چەمانەوەی پشت بە هۆی پیری یا نەخۆشییەوە
کەمبوونەوە
کێم بوونەوە٬ کەم و کووڕی لێپەیدابوونی چت
کەونەفرۆش
کەونەفرۆش
کەونەفرۆشی
کۆنەفرۆشی
گردەبوونەوە
بڕوانە: گردبوونەوە.
گــڕبوونەوە(کە.)