تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردبوونەوە
گەرمایی نەمان٬ پەشیمان بوونەوە ٬ خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی .ناهومێد بوون.مردن
ساغ بوونەوە
چابوونەوەی نەخۆشی.فرۆشرانی چت و نەمانەوەی.دەرچوونی هاوبەش و لەکارێکیدا مانەوەی چتەکە بۆتۆ
سلاربوونەوە
کەوتن٬ منداربوون٬ مردن ٬ پێڕاهاتن٬ بەلاداهاتن٬ تلۆر بوونەوە.
سلساردبوونەوە
مەبەس لە مردنە.
سووربوونەوە
سوورهەڵگەڕانی مەردوم لەکاتی تەریقی یا تووڕەبوونێدا سوورهەڵگەڕانی، ئاسن لەکوورەدا یا گۆشت و چتیتر لەڕۆنی داخدا.
سوونەت
هەوڵ ڕۆژی دروێنەیە-کردن: پیستە زیادەکەی سەرچووی منداڵی نێرینە بڕین.
سوونەوە
هەڵگڵوفتن و-ی کەشک(فە) وولای،سووانەوە، هێسین، تیژکردن، هێسوونەهەسوون، سووین، سوو،سوونەوە ووەرگێڕانی لبادو ئیتر،هۆسین.
سووێ بوونەوە
مردن لەداخان یا لەبەر ئازارێکی.
سیودابوونەوە
چاوکردنەوە لە خووێندندا یا لەکاروباریدا٬ ترس شکان.
سەربەرەو خوواربوونەوە
لە شوێنێکی لێژدا بەرەوخووار ڕۆیشتن.
سەربەرەو ژووربوونەوە
بەڕێگایەکدا لەخووارەوە بۆ سەرەوە ڕۆییشتن.
سەربەرەو ژێربوونەوە
سەربەرەو خوواربوونەوە
سەرەوخوواربوونەوە
سەربەرەوخوواربوونەوە.
سەرەوژووربوونەوە
سەرەوژێربوونەوە
سەربەرەوژێربوونەوە
سەودابوونەوە
بڕشتی نووسین و خووێندن پەیداکردن.
شوونەوار