تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەپوولە
بەلبەلاسینگ، پەلەتیڤک، بەلاتینگ، (باک) پەرپەریک. (دەر) پەرپوولە. پەشپوولە. پەروانە. بەلیتانگ، (باک) پەریتانگ. پرپریک، منمنیک، (باک) پلپلە. (برا) پەلەسەیوانۆک. (هەر) پەلاتووتک. (بالە) شەریفۆک. باڵندەیێکی گچکەیە، هەیە بەگرداگردی چرادا دەخولێتەوه و ئەوانی تریش بەسەر گوڵ و گووڵزاران دەنیشن. نەخۆشیێکە لە بزن و مەڕاندا سەرهەڵدەدا
پەپوولەهەڵهێنان
جوورە نەخۆشیێکە لە تینوێتی یا لە گەرمای زۆرەوە تووشی ئاژەڵ دەبێ
پەپوولەپاییزە
چتێکی قژقژاوی خڕی سووکە پاییزان لەگوڵی دڕکی، کە لەوێ پەیدا دەبێ. باویلێ
پەپوولەی کرمی ئاوریشمی
پەپوولەی کرمی ئارمووشی
چاولار
خێل، چەپخوون._ی: خێلی
چاولێبوون
چاولێبڕین(ئەردە)
چاولێخشان
چاولێخشاندن
چاولێقووچان
چاولێقووچاندن
چاولێپۆش
تخلێکەر
چاولێپۆشین
تخلێکردن
چاولێکردن
تەماشاکردن، لاسایی کردنەوەی یەکێکی
چاولێککردنەوە
چاو ئاوەڵەکردنەوە، چاوهەڵێنان
چاولێگێڕان
چاڤلێگەڕاندن