تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێتوولە
مێروولە
مێرووی چکۆڵە٬ مێلووره٬ گێرکه٬ گڕنگ٬ مرۆچە٬ مۆرییله٬ (باد.) مێویی. – سوورکە: گێرکە. –کردن: سڕبوون
مێشوولە
پێشکه٬ پیشۆ٬ مۆر٬ هوورده٬ پەخشه٬ مەشووله٬ پێشووله٬ کەلمێش٬ گمۆرە٬ پۆ٬ خۆرە. –ی وورد: کوڕکوڕۆک٬ ئاخۆرە٬ پێشوکورک٬ خاکە. دەردێکی چاوانە هەمیشە چتی ووردی بە بەرچاواندا دێت. – خۆر(زا.): وروار
مەشوولە
(هەورا.): مێشوولەی گەورە
نانکێژوولە
گیایەکە گەڵایەکانی قامکێک پانن
هوولە (ڕۆژ.)
مەبەس لە ئەندانی شەرمی ئافرەتانە (کە.) کۆمەڵێک٬ دەستەیێک٬ (موک.) خوولە٬ڕەشەوڵاخێکە زۆر قەڵەوبێ و غروربی . (باک.) بووغ٬ گابووغ.
هۆولە
دەنگێکە بۆ گەڕانەوەی وڵاخ و گاجووت.
پسوولە
_ی تێپەڕینێ: پەساپۆرت. (باک) پەستەوان
پوولە(موک)
جوورە ماسییەکە
پەرپوولە(دەر)
پەنپوولە(باک)
پەپوولە
بەلبەلاسینگ، پەلەتیڤک، بەلاتینگ، (باک) پەرپەریک. (دەر) پەرپوولە. پەشپوولە. پەروانە. بەلیتانگ، (باک) پەریتانگ. پرپریک، منمنیک، (باک) پلپلە. (برا) پەلەسەیوانۆک. (هەر) پەلاتووتک. (بالە) شەریفۆک. باڵندەیێکی گچکەیە، هەیە بەگرداگردی چرادا دەخولێتەوه و ئەوانی تریش بەسەر گوڵ و گووڵزاران دەنیشن. نەخۆشیێکە لە بزن و مەڕاندا سەرهەڵدەدا
چروولە(شا)
چیلکەی نیوە سووتاوە بەرانبەری سەلکە بزووتییە
کارگەگولە
جوورە کارگێکە
کوروولە
کولە
جێگای خۆلێ حەشاردان لەمەردوم بۆ گووێگرتن و قسەدزین. فیسارەکەس ـــ ی لێگرتوون.ـــ ی تەختی توستنێ: پەردە و سەر پۆشی تەختی نوستنێ ٬ مێشوولەبەند٬ (باک.) پێشی بەند٬ کوللھ ٬ کولۆ٬ کلۆ٬ کووسک٬کولب٬ شینایی دەخووا و زیان بە دەغڵی شین دەگەیەنێ .چووارجوورە.1) گەرد: تۆوەکەیەتی لە نێو کیفەکەیدا.2) پێکوڕە: بێچووە کوللھ یە٬ کەتازە گیانی وە بەر هاتووە و زۆر ووردە.3) کوللھ یەکە باڵی لێ هاتنێ بەڵان هێشتا نەفڕێ .4) کەفڕی دەبێتە کوللھ (بار.) دووداریدرێژە گیشەگیای پێدەبەستن و بەسەر بەفرێیدا ڕادەکێشن بۆلای ئاوایی٬ کە شووێنەکە بڵند نەبێ و ڕاست و تەخت بێ.
کوولە
مەرگەماسی٬ گیایەکی کوژندەیە