تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حولەسێ:
ووشەیەکە لەکاتێکدا بەکاردێنرێ، کە یەکێک قسەیەک یا کردەوەیەکی ناشیرین بکات و لەلایەن یەکێکەوە پێی گوترابێ بە نەکردنی کەچی ئەم هەربچێتەوە سەری و بیکا لەوکاتیدا پێی دەڵێن چۆوە سەر حوللەسێی خۆی. حوللەمەرەسی.
خولەک
دوولەقان
(ئەردە.): چتی دووپەل ، دوولەپان
دوولەپان
دوولەپانی کۆمی
ناوچەی کۆمی، ناوچەی قوون
دوولەپشت
((باک.): دوولەپشک
دەزوولەبەستن
دەزوولەکردن
پەیدابوونی دەزوولە لەچتی لنجەوە پەیدادەبێ،شەربەتەکە یا دۆشاوەکە دەزوولە دەکا واتا خەست بۆتەوە.
دەستولەبانسەری
بەختی بە بەختی تۆبێ،خووائەوەی بەسەرتۆی هێناوە بەسەرویشی بێنێ.
زەولەک
کەسێکە لاق و بەلەکی ئەستوور و قەڵەو و گەورەبێ. زەبەللاح لەندەهۆر، فیلەتەن، زڕتەزەلام، لاق و پۆزی مرۆیانە
ساخولەت
(باد.):ڕانە٬ هەڵگۆ
سولەیمانی
سلێمانی شارێکی کوردستانە ماوەیەکی زۆر پایتەختی پادشایەکانی بابان بووە.
سوولەڕمە(بڵ9
شەولەبان (با. ، موک.)
بانگردێن، باگردان. داعبایەکی هەڵبەسترائو و داڕژتەیە منداڵی پێ دەترسێنن.
شەولەوەڕ
شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن، لەوەڕێکیشە بەشەو بکرێتە بەر ووڵاخ و ئاژاڵان. شیوەخووار.
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.
فوولەدۆنەکردن
مەبەس لە نەسڵەمینەوەیە لە کردارێکی گەند و ناڕەوا
قاولەمە
(ئەردە.): تاسکەبابی. قابڵەمە٬ مەنجەڵۆکی گچکەی سەرپۆشدارە. (ئەردە.): خوواردەمەنێکە ٬کە بۆ سەیران و گەڕان دەیبەن
قولەتین
ئەندازەیێک لە ئاو کە چوویتە ناوی ڕەنگی تێک نەچێ و پیس نەبێ