تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەکووش
(زا.): بێشکەی منداڵ
زیوارەی کەوش
قەراخی کەوش
زێوارەی کەوش
لێواری کەوش
سرووش
فەرمانێکە بە هۆی فرشتەوە لە خوداوەبێ بۆ پێغەمبەران .
سمپووش
سموڵۆڵی ٬(هەورا.) سمهەڕۆڵی.
سووش(زا)
جورە گیایەکی بۆنخۆشە.
سۆزەفروش(هەورا)
سەوز ەفرۆش.
سەرگووش(باک)
سەقاقوش
باڵندەیێکی گەورە ودرێژی لەوێنەی قازییە،بەڵان دندووکی پانترە کیسەیەکی بەژێر ملی ودندوو کییەوە کیلۆیەک ئاودەگرێت لە لایەن پێ وپەڕولەش ولاقدا وەکوو قازی وایە.
سەگ بەحەووش
مەبەس ئەوەیە سەگ یا گیان لەبەرێکی تر بخرێتە ناو حەووش ولێی درێ وکوتەککاری بکرێ.
شوش (هەو.)
شووش
شیشەی زێوی داڕژروا، تەختەزێوی داڕژراو. (هەورا.) سی، سیپەلاک. شیشه. لووس و ڕاست، ڕێک و پێک، لەبار و باریک و جووان.
شووش بەستن
ماسوولکه بەستن لە دووای ئەوەی، که ئازاری لێدانی گەیشتبێتێ.
شووش یەخ (ئەرده.)
ئەو شووشه سەهۆڵانەن، کە بە دار و شووێنانی بڵندەوە شۆڕدەبنەوە لەکاتی ساردی و سڕی.
فرەبوش
چتێکە بەشی زۆرانی تێدابێ یا زۆر بەشبەش بێ
فنووش
(هەو.):کەسێکە لووتی کورت بێ
فووشەفووش
لووشەلووش کردنی کەر و ئێستران٬ بۆ باری سووکێتی بۆ ئافرەتانیش بەکاردەبرێ٬لووشەلووش
قارووش
کارووش٬ گیایەکی پەلک پان و لک باریک و لەبەژنێکی بڵندتر دەبێ و بەریشی وەکو کونجی وایه٬ پێشی هەڵاتنی گەلاوێژێ کە کارو بەرخ قاڕووشی دیمەکاری بخۆن مندار دەبن
قوش
باز٬ واشه٬ باڵندەی ڕاوێ. (زا.):خەرمانێکە ئامادە کرابێ بۆ کوتان