تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووش
(ئەردە) گرمژە، جۆش، پیزووکە، زووە، هەڵزریان. هەڵقوڵین. خەڵفی دارو درەختانە کە لەبنەوە دەری دەکات. چەسپ، لەحیم
حەوش:
حەسار ، ماوەیەکە لەپێش خانوو یان بە چوواردەوریدا بەگردی دیوارکرابێ یا تەیمان بێ بۆئاژەلان.
حەول وحەوش:
دەوروبەری حەسار.
خامووش
خامۆش،بێدەنگ،کوژاوەوە،کوژیاکەوە(چرا و ئیتر).
خروش
جۆش، گریان، هەراوهۆریایە، کە بە دەم گریانەوە بێ یا بێ گریان، خورۆس
خوش
(باک.):چێشتێکی کوردییە
خوشەخوش
خووش
دەنگی شیر لە دۆشیندا
خەرگووش
هەرویێشە،کەروێشک
خەوش وخامج
(هەورا.) : کرش وکاڵ ڕێژ
خەوش وخاڵ
خەووش
خەش، خڵتەی زێڕ و زێوی، سست و دەستاژۆ، زیوان و خشت و خاڵی ناو دەغڵە، تۆز، پەڵە، لەکە، زبڵ
درەووش
ئاڵا، بەیداخ. –ی کاوە: ئاڵای کاوەی. درێشە
دووش د-
(باک.): درێژایی، د- اباژێڕی ڕا . (ئەردە.) دۆشیدەنی
دەبووش
(باک.): پێوە نووسان٬ چتی لینج.- بوون: پێوە نووسان
دەرگووش
(باک.):لانک٬ بێشکە
دەلیالووش
مەبەس لەزۆر خۆر و چاو برسییانە
دەمووش
(باک.): شیلەی چتی شیرین و ئیتر. مشت و ماڵکراو
دەمکوش
دەمگوش، زاربین، بزمۆک
دەندووش
(باک.): ئەو گوڵ و خلخلانەیە کە ژنان و منداڵان بە خۆیانییەوە دەکەن