تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووستەری کوردی
جووره هەوایەکی گۆرانی کوردییه.
شەهڤەجووسک (باک.)
گیایەکە.
شەوزوسان
یەکەم شەوی زستانێیە، کە لە هەموو شەوێکی درێژتره.
شەوسان (ئەرده.)
سەیزان، سەرداب. حەوشی مزگەوت یا خەوگەی شەوێ.
شەوسوو
شەوسووتەکە
جووره مێشوولەیەکی ووردی بە ئاڵّوشه.
شەوسکڵ
پێ پەست کراو و ووردەکوت نەکراو لە خەرمان.
شەوسۆ (ئەرده.)
شەوسۆتکه
جوورە برینێکی بە سووێیە وەک بەفرەشینکه لە قامکی دەست و پێیان دێ.
شەوسۆتەکە
جۆرە مێشوولەیەکی بە ئاڵۆش و وورده.
شەکەرەتووسی
فانووسی جادووگەری
فڕۆکەی سووسە
باڵافڕی سووسه٬ فڕۆکەی سەرنجدەر
قرووسکە
نووسکە٬دەنگی سەگییە لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا
قسە دروست
کەسێکە قسە ی ڕاست و دروست بێ و درۆی تێدا نەبێ. –ی: قسە ڕاستی
قورووسکاندن
نوسکاندنی سەگ لە کاتی ئازاردا
قوسسان
(زا.):ئاوسان و کوترانی پێ لەبەر زۆر ڕۆییشتن
قوڕووسکەقورووسک
نووسکەنووسک٬ قوورەقوور
قیڕوسی
قیڕوسیا
تخ٬ چش٬ قیڕوسی٬ بەکاردێنرێ لە کاتێکیدا کە کارێکی گەند ڕووی دابێ و لێقەوماو ڕقی هەڵسابێ و لە ڕقان گووێی نەداتی و بڵێ