تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوست(هەو)
بنگوست(ئەردە)
بڕوانە: بنکست
بێ خوست
بێ خوست بوون
تەندروست
حەلقەئەنگوست:
ئاڵقەیێکی بێ نقێمە لە قامک دەکرێ.
خوست
هەست، بێ-:بێ هەست
دروست
چتێکە بە پێی دەستووری ئاسمانی یا زەمینی ڕەوابێت، ڕەوا، شیاو، ڕێدراو، ڕاست، کیپ، -بوو: پێکهاتوو، ڕێک کەوتوو. –کردن: چێ کرن. ڕاست، کەسێکە ڕاست بێ و درۆنەکا. ئامادە، ساز، ڕێک، گەڵاڵە، جووت بوون، سوواربوون، ڕهیی لێک هاتن، ساخ ، خۆش، تەندروست، لەش ساخ، نا-: ناڕەوا، نەشیاو. (باک.): ڕووشوشتی
دوروست
دوروست بوون
قسە دروست
کەسێکە قسە ی ڕاست و دروست بێ و درۆی تێدا نەبێ. –ی: قسە ڕاستی
نادروست
نادروس. پیاوی چەوت و خوار
هەست و خوست
تەق و توق٬ تەقە و ڕەقە٬ چرپەچرپ٬ چپەچپ٬ سرتە ٬ چفەچف٬ خشەخش.
پێخوست
شووێن پێ، پێشووێن، پێ پەست، چتێکە بکەوێتە ژێر پێمانەوە، شووێنێکە ، کە زۆر بەسەریدا هاتوچۆ کرابێ
چوست
شاتر، تەتەر، توند، چالاک، توندو تۆڵ، گورج، ووریا، چابوک، تەڕدەست، خێرا، بەپەلە. (باک) بەتاڵووکە، بساڤ. (زەن) تەلان
کادروست
کەسێکی ژیرو ووردتێبینە.-ی: ژیری و وورد تێبینی
کەڵەئەموست
قامکە گەورەی دەست و پێیان
کەڵەئەنگوست
قامکەگەورەی دەست و پێیان