تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووزەنی
خاوڵی وپشتەماڵی گەرماوێیە.
سووزەنی سەرباز(کە)
جوورە تفەنگێکی کۆنە.
سووزەنەک
نەخوشییکی پەتو(ساری) یەلەڕێگەی تیکەڵاوی دەگیرێتەوە میکرۆبەکەی(گۆنۆکۆک) ەچڵک لەچووی مرۆی دێتەدەرێ ودەسووتیتەوە، کە زوو چارە نەکرێ لەوانە یە میزی بگیرێ میزدان وگوورچیلەکەباوسێ وهەم لەوانەشە منداڵیشی نەبی، لەئافرتانیشدا منداڵدانی تێکدەدا یا ئاووس نابێ یان بەرداوێ چرکی وی وەچاو بکەوێ کووێری دەکا دەبی چتی وابخووا، کەمیزی زۆرپێبکات وبەئاودووزەکی پرمەنگەنات وپوتاس یەک لە 1000 دەشۆری وپەنسیلین لێدەدرێ چارەی لەکوردستاندا وادەکەن: باینجانی پێشاوی لەچووی دەگرن، شۆرە 1 مسقالع ئاوی کوڵاوێ 120 مسقال دووای کوڵاندنیان بهشیرە وگەرمی پێی دەشۆن ئاوی جۆبو زەردەچێوە ونۆکەوە دەدرێ بە یانیان لە خورێنی قووت بدرێ زۆر باشە.
سکوزا
سۆپاسگوزار
پاپا-ی: پاپایی.
سیاوپووزە
گیایەکی لاسک ڕەشی ئاوییە گەڵایەکانی وەکوو هی کەرەوزین.
سێوزەمینە
سێکووزە
گیایەکی ئاوی سێ سووچە گەزێک لەزەوی بەرزدەبێتەوە گوڵێکی تۆپ دەردەکات لە"دەوری گوڵەکەی ەڵایەک دەردەکات وەک گەڵای کەوەروایە.
سەرچووزەڵە
(شا.): چووزەڵە
سەوزاو
جوورەئاوێکی سەوزە دەچێتە ناو پەردەی چاوی هێندێ کەوسەوە کووێری دەکا ، ئاوی ڕەش.
سەوزی
کەسکی، سەوزایی، شینایی،(هەورا) سەوزەوات، گیا و گۆتەڵی خواردنێ، پنجاڕ، تار،میوە-فرۆش: تەرەفرۆش، کەسێکە سەوزی بفرۆشی، ڕەنگی کەسکی.
سەوزە
مرۆی گەنم ڕەنگ، جوورە گۆرانیێکی خۆشە، سەوزەوات(باد) پنجار.گیا.
سەوزەبون
ڕووانی گیا ، مەبەس لە سەرگرتنی کارێکیشە، کارەکەی سەووزبوو.
سەوزەفرۆش(باد)
سەوزەمحاڵی
جوورە سەوزەیێکە لە محاڵی موکریانێدا داڕژاوە.
سەوزەوات
چەند جوورە سەبزەیێکە.
سەوزەوورەش (هەورا)
سەوزەفرۆش.
سەوزەکووا(ئەردە)
سەوزەکۆ(ئەردە)