تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووزین(باک.)
لووراندن٬ حەپاندن.
کووزە (زا.)
گیاندارێکە بەقەد پشیلەیەکە دەبێ کلکی درێژ و چووارپەلی کورتە٬ پێستەکەی دەکرێ بە کەووڵ.
کووزەڵە
چ خۆی بخورێ و چ ئاوەکەی بۆ میزگیرانی زۆرباشە٬ گیایەکی بەهاری و توندی ئاوییە گوڵی سپی و ووردە ٬ گەڵایەکانی کەمێک وە کەرەوزی دەچێ تامی وەهی تەڕەتیزەی دەچێ.
کوڕووزانەوە
کڕووزانەوە٬ باسی نەبوونی و پەرێشانی کردن لەلای خەڵک٬ ناڵە و گریانی منداڵ بە هۆی نەخۆشییەوە
کوڕووزمان
(باد.):پەچەی مەڕ٬ کوڕووزیمان
کوڕووزەکوڕووز
کوڕووزانەوەی یەک لە دووای یەکتری
کڕووزانەوە
نووزانەوە٬ (هەو.)هەڵپڕووزان٬ گریانی منداڵ٬ زوورانەوەی منداڵ٬ چرووسانەوە
کڵاوزرێ
کڵاوی ئاسن لە پێشدا بۆ شەڕی لەسەر دەنرا
کڵاوزێڕین
تەپڵەزێڕین٬ تەپلە ئالتوون٬ کڵاوەی ژنان٬ غازی و لیرەی پێدا دەدروون یا کڵاوە هەر لەزێڕە لە سەر کڵاوی دادەنێن
کڵاوزەڕ
کڵاوزێڕ.-ی: جوورە کڵاوێکی زرێدارە لە ڕۆژی شەڕیدا لەسەر دەنرێ
کیسەوزەڕێ (هەورا.)
کیسەی پارە.
کەپرەسەوزە
گرووزە (ڕەوا.)
زیندەگۆشتی بن برینان.
گهوزین
گەڤلین ٬ گەوزانەوە٬ تلانەوە٬ تلینەوە٬ گەرسین٬ گەوزان ٬ پەرخین٬ لەسەر تەنیشت و پشت خۆبادان و سووڕاندن. پڵکانەوە٬ گلملان.
گوزژنیر (باک.)
گوزۆڵانێ (هەو.)
گەمەیەکی منداڵانە بە گورزۆنە.
گووزوو (باک.)
دون٬ چەوری٬ پیو.
گووزووز (باک.)
گووزیری
گووزینە