تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوزە
خوزگە، مۆڵگەی ماسیان لە ئاویدا
خەرووزە
(لو.):کاڵەک
خەڵووزە
(شا.): ئازارو ئاهۆیەکی شیناوەردییانە ڕەشی دەکات ، دەردێکە وەکوو دۆشاو وایە بەسەر داراندا دەبارێ یا داران دەری دەکەن
زووزە
(ئەردە.) (زووڕە) زووقە،زووق،زیقە،ریکە.چێشتێکە هەژاران لەکاتی گرانیدا لە کەشک و پەنیری دروستی دەکەن و زۆر ناخۆشە
زیرەی سەوزە
زیرەی کەسک
سیاوپووزە
گیایەکی لاسک ڕەشی ئاوییە گەڵایەکانی وەکوو هی کەرەوزین.
سێکووزە
گیایەکی ئاوی سێ سووچە گەزێک لەزەوی بەرزدەبێتەوە گوڵێکی تۆپ دەردەکات لە"دەوری گوڵەکەی ەڵایەک دەردەکات وەک گەڵای کەوەروایە.
سەوزە
مرۆی گەنم ڕەنگ، جوورە گۆرانیێکی خۆشە، سەوزەوات(باد) پنجار.گیا.
قوزە
لا قووڵکەی جگییە
قووزە
قەوزە
کەڤش٬ (باک.): لیم٬ (خۆ.):کەزووکووز٬ (پژ.):خورپەجنە٬ خورپەجندۆکە٬ (ڕەوا.٬کەز٬ کووز٬ (مەنگور.):لیم٬ جوورە بەڵخ و مڵتەیەکی سەوزە لە نێو ئاوی مەنددا پەیدا دەبێ
مووزە
(دزە.): مرۆ٬ یا ووڵاخی پەڕپووت٬ نابووت٬ ترێی ترشاویشە بۆ دۆشاو
نووزە
گاسکە کڕووزه٬ مزه٬ گاسکەگاسک٬ گۆرانیێکە بە دەنگێکی نزم بەسەر لێوانەوە بگوترێ
هاوزە
(هەورا.): هاوشان٬ هاوزێ٬ هاوزا
وزوزە
(شا.): (کۆ.): قازی بازی٬ زمزمۆک
ووزە
(ڕۆژ.): تووانایی. (شا.): قەڵاپەستە٬ چەند کەسێک یا چەند چتێک بەسەر یەکدابکەون. –ی گەرمی. –ی خۆر. –ی کارەبا. –ی ئەتۆمانە
وەنەوزە
-دان: (هەو.): بوورژاندنەوە٬ لەبیرخەوچوون٬ گورگەخەو٬ بەدانیشتنەوە خەوهاتن٬ خەمەکوتکێ٬ قنگەخەو٬ خەوپیشۆک٬ بە دانیشتنەوە خەو بردنەوە. (شن.): بوورژان٬ بیرەخەو٬ بۆنژین٬ (بابا.): وەنەوژه٬ خەوەنووچکه٬ (ڕۆژ.): پینۆک٬ (هەو.) خەوەکوتکه٬ (هەورا.): وەنەوزە کوته٬ (شا.): ویژینگ٬ (هەورا.): چوورتم٬ خلماش
پووزە
بڕوانە: پۆزە
پەلەپرووزە(جا)
پەڵەفڕکێ، پەلکوتان، پەلەکوتێ. تەقەلا، هەوڵ. جووڵانێکە لە کاتی تەنگانەدا، دووامین جووڵانە لەکاتی گیاندانێدا
چووزە
توولە باریکەکانی مێوو ئیدیکە، چەقەرە، تووزە، چووقرە، توورزە، چووزەرە، چووزەڵە، چوویزرە، چووەر، هەر ڕووەکێکی تازە سەری لەسەر زەوی دەرهێنابێ و ڕەنگی سپی بێ و هێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێ_ی پێدەڵێن، توولەی کورتی دارانە