تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕکی مەم وزین
بە کەسێک دەڵێن ، کە گەیشتە چتێک ئیتر لێینەبێتەوە
زگ وزاکەر
ژنێکە زگان بکات، زگکەر
زەوی وزار
کێڵگە، شووێنێکە، کە کشت و کاڵی تێدا بکرێت
مەم وزین
دوو دڵداری بە نێو بانگ بوونه٬ چیرۆکەکەیان بە بەند دەگوترێ و بە (مەمی ئالان) ناسراوه٬ ئەحمەدی خانی (مەم و زین) ی کردوە بە داستان. یەکێکە لە (12) بەندە گۆرانییە کۆنەکان
وزاق
(کە.): باز. خۆ-کردن: بازدان
وزاندن
مێش و هەنگ٬ (زەن.): گزاندن
وززە
دەنگی مێش و ژەنگە سوورە٬ گززه٬ گیزە
وززەوزز
فززەفزز٬ ڤززەڤزز٬ (دەر.): گززەگزز٬ گیزەگیز. –ی زەرگەتە و ژەنگە سوورە. – کردن: ڤزین و مزین
وزوزە
(شا.): (کۆ.): قازی بازی٬ زمزمۆک
وزە
(شا.بابا.): تاقەت٬ هێز٬ بێ-: بێ هێز٬ ئەندازە
وزەشەڕە
(هەورا.): داخستن٬ خستنەخوارەوەی مرۆ و ماڵاتان و بەرد و ئی دیکە
گەوزدان
ئابدووزەک
ئاوزان
زانین، تووانایی، تووانین بۆ کردنی کارێک، ئەم ووتەیە هەر لە ووتاری نەبوون(نفی)دا بەکار دێنرێ: ئازاد نای ئاووزێ کە تەماشای وانەکانی بکات، یا تەماشا شووان دەی ئاوزێ دەم و چاوی بشوا؟ واتە نایان ئاووزێ
ئاوزانەدەم
ئاو لەدەمگەڕان لە کاتی دیتنی خوواردنێک و حەزلێ کردنیدا
ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە
ئاوزاینەدەم
ئاو لەدەمگەڕان
ئاوزاینەچاو
ئاو لە چاوگەڕان، فرمێسک داهاتن
ئاوزنگ(خۆ)
ئاویلکەی سەرە مەرگێیە، ئاوزینگ
ئاوزوونە
ئاڵقەزوونە، ئاسنێکی بەئاڵقەو زمانەدارە پشتێندو تەنگەی پێ توند دەکرێ
ئاوزیان
بڕوانە: ئاووزان
ئاوزیاگ(ئەردە)
تێگەیشتوو، تووانا، تێگەییک
ئاوزین
بڕوانە: ئاوزان
ئاوزینگ
ئاوزنگ، گیانەڵلا، ئاویلکەی سەرەمەرگێیە،(بابا) گیانەلڵاو، هەوزینگ._دان: هەوزینگدان، سەرەمەرگ
ئاوزینە
ئاڵقەزوونەی قۆندرەو هی دی، ئاوزوونە
ئاوزێیی
هاوتەمەنی، هاوشانی
ئاوزەنگی
زەنگوو، ڕکێڤ، وێزەنگی، مەنەک، دووئاسنە بە ڕاست و چەپی زینەوە سووار پێی تێدەخات