تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەنگوورە (باک.٬ نەھ.)
بەوجوورە٬ بەوچەشنە٬ بەوتەرزە.کەرەجنە.)
هەنگووژاوی (هەورا.)
جیوە٬ جەوی.
هەنگێوران
ئەنگاوتن٬ هەنگاوتن.
هەنگەخۆرە (هەورا.)
هەنگەچینە٬ مڕوو٬ مەریکانە٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە هەنگان دەخوا. جوورە کرمێکە لەنێو خلیفیدا پەیدا دەبێ و فەرخەهەنگان دەخوا.
هەنگەون (هەورا.)
دارێکە کەتیرەی لێ پەیدا دەبێ٬ گوێنی.
هەنگەچینە٬ هەنگەوچنە (هەورا.)
هەنگەخۆرە٬ مێش خۆرە٬ باڵندەیەکی سەوزی دندووک درێژە دەنگی ئێجار ناخۆشە و بۆرە ٬ بەقەد قەتێیە فەرخەهەنگان دەخوا.
هەوراز
بەندەن٬ بڵندی٬ بەرزی٬ (باک.) بڵندایی٬ بڵنداهی٬ ئەرڤاز٬ ئەرواز٬ ئەڤراز٬ ئەڤرا٬ هەڤراز٬ ژۆر٬ ژۆروو٬ ژوور٬ ژووروو٬ هەڵدێر٬ وەزەی. ـــ ی سەرەوژێر: سەردۆڵە.
هەورامامی
هەڵکی مەڵبەندی هەورامان٬ شێوەی کوردی هەورامان.*
هەورامان
مەڵبەندێکی شاخاوی چڕە ٬ بەشێکی لەنێو کوردستانی عیراقە و بەشەکەی تریش لە کوردستانی ئێرانە٬ شارەکانی هەڵەبجە و پاوە و مەریوان لەم ناوچەیەن.*
هەورامانی (هەو.)
بەدانیشتونی هەورامانی دەڵێن ـــ . جوورە نانێکی زۆر تەنک و ناسکە پان و خڕە. (دەر.) نانەشینە٬ مادە.
هەورانی(باک.)
هاپا.
هەوراو (هەو.)
گۆلاوی بارانە٬ گۆلی بارانە.
هەوراوی(باک.)
ئەوراوی.
هەورایی(ڕۆژ.)
هەورس
دارێکی کێوییە و بێبەرە٬ هەمیشە شینە و نیو بەژن بڵند دەبێ گوڵی سپی و مۆر دێنێ.
هەورنک(باک.)
نیمچەدوورگە. خاکێکە لە سێ لایانەوە ئاو دەوری دابێ. (موک.) ئاوریشم٬ کە دەستی لێدرێ هەورینگان دێنێ یانی هێزی ترووسکەدار خۆ دەنوێنی.
هەوروهۆڵ
کاتێکە هەور و تەپ و مژ ووڵاتی داگرتبێ.
هەورۆشە (هەورا.)
کهروێشک.
هەوری
سرکەیی٬ پارچەیەکی ئاوریشمی تەنکە ئافرەتان لەسەری دەنێن یا بەسەری دادەدەن. (باک.) نێری سێ ساڵانەیە.
هەوری زرێ