تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قورخ
(زا.):ئەستێرەی گەلاوێژ
قورس
خەپلە٬ کولیچه٬ خرت٬ قورسوقۆڵ٬ گران٬ سەنگین٬ مرۆی سەنگین٬ گوێیە کە گران بووبێ
قورساندن
قورسایی
گرانایی٬ سەنگ٬ قورسه٬ گرانی یا قورسی
قورسهەڵگر
ئامرازێکە چتی قورس لەسەر پشتی لۆری دادەنێ و دەشی هێنێتە خووارێ
قورسوقۆڵ
چتی داڕێژراوی قایم٬ قایم٬ سەنگین٬ مەحکەم
قورسوقەمەر
مەبەس لە مرۆی گەورەو گران و سە نگینە
قورسکە
دەنگی سەگ لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا
قورسی
پتەوی٬ پڕ٬ بارسایی٬ بڵندی٬ کورسی. گرانی٬ گرانایی٬ سەنگینی٬ قورسایی٬ بریتیشە لە سەنگینی و گرانی مرۆڤان
قورسی نەعنا
نۆقڵێکی پانی گردە لە شە کرو ئارەقی نەعنا دروستدەکرێ.
قورسی کەمەر
بەری گیایەکی گەرمیانییە ناوکێکی سپی هەیە بە کوتراوی ڕەوانی لە دەمی منداڵی ساوا دەکرێ
قورسین
سەرسام بوون٬ واق ووڕمان
قورسەسیاوە
(هەورا.): کۆخەڕەشە
قورسەلێدان
ساختەلێدان
قورسەیاو
(هەورا.): ڕەشەگرانەتا
قورغ
ئەستێرەی ڕۆژی٬ ئەستێرەیەک
قورقورتە
قورقێنە
قورم
(کە.):قەڵافەت٬ دیمەن. (موک.):قورمی میچی٬ تەن٬ تەنی٬ (هەورا.): دوووەرژن٬ دووکەڵ ژن٬ (باد.):بنکی درەخت. (باک.): کرم