تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارەخورما
دارەمورتک
گەڵاکانی بۆنخۆشە
دارەوورز
(خۆ.،هەر.): دارەوان
داقورتان
قووتدان،داقورتە:قووتدە.
داقورتاندن
پێ قووتدان،داقوورتێنە:پێی قووتدە.
داهاووردن
(ئەردە.): داهێنان٬ ڕام کردن. گرۆکردن٬ بڕین٬ بڕینەوە بە مشار. شانەکردن. (پرچ و کاکۆڵ). (ئەردە.): هێنان٬ باوکردن٬ دەرهاووردن
داوران
(باک.):قووتاندن٬ بداورە: قووتدە
داوورین
(ئەردە.): دابڕین
داڕوو(هەورا.)
دەرمان.(موک.)دەرمانێکە لە قسڵ و زەرنیق بۆ لێکردنەوەی تووکی بەر و هەمووچتێکی،دەرمانی گەرماوێ،کە لە قسڵ و زەرنیق دروست دەکرێ بۆبەر خاوێنکردنەوە،(باک.)پەژلاندۆک.
داکورپین
(زا.):پۆشین٬ داپۆشین
داکورۆشتن
خوواردن و وورد کردنی چتی ڕەق بە ددانی٬ داکورۆژتن
داکورۆژتن
داکورۆژین
دزەخورجێنێ
کردنی کارێک یا چتێک بەدزی ئەم و ئەو
دلهاووردن
بڕوایی، ئیشتیاهێنان، ویستن
دنیای گەورە
دورد
خڵتەی مەی و شلەمەنی تر._ی: مقەست
دورزی
ئێلێکی گەورەیە لە چیای دورزی داخ و لە لوبنان و فەلەستین دادەنیشن دەڵێن کوردن، خانەوادەی جان پۆلاد (جان بلاط) گەورەی وانن، ئەو خانەوادەیە لە شاری (کلس) لە کوردستانی بندەستی ترکاندادەرەبەگێکی گەورەیان ڕێکخستووە. شەرەفخانی بەدلیسی لە شەرەفنامەدا دەڵێ(امارەتی درزی)، درزینی چوونە کووێ
دورس
(ئەردە):دەست لێ نەدراو، ساخ، پاک.(ئەردە)دروست،بەجێ، بەجێگە.(ئەردە.)دوروستکار، پاکداوێن.-بوون:ڕێک کەوتن، سازبوون