تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاک بە توورە کەکێشان
مەبەست لەوێران وکاولکردنی چتێک یا شوێنێک.
خاکەڕۆ(هەورا.کە.)
پاشەرۆک.(کە.هەر.)-ی خەرمان:ماڵینەوەی بنخەرمان،کۆکردنەوەی بن خرمانە لەپاش هەڵگرتنی خەرمان.
خاڵگووری
(باک.)خاڵت بە قوربانت بێ،خاڵ بەخووارزی خۆی دەڵێ.
خشڵ وورەش
(هەورا.): خشڵ فرۆش
خلوورلیک
(زا.) : تەرزەڵووکە
خورازە
خوراس
خوران
خوواردران، لەخەرتلەدان،رێزان، ئاڵۆش لێپەیدا بوون، (فە.) خوریان، (هەورا.) ووریا، ووریای
خوراندن
(فە.): خوریاندن، هەڵکراندن، شەرمخاندن، کرکاندن،خوەراندن،هەورا.)ووریاندن، بە نینۆک شووێنێک لە لەش خوراندن کە ئاڵۆشی لێ پەیدا بووبێ
خورانن
خوراندن،کڵاشین
خوراو
خوواردراو. ئاڵۆش و خارشی لێ پەیدا بوو. مۆرانە لێ دراو. ژەنگاوی، ژەنگ تێدراو
خورت
ووڵاخی بزێوی سەرکێش، دەوڵەتمەند، گیانداری قەڵەوی تەنگە تیلکە. (ڕەوا.) گردێکە لایەکی هەدێر بێ ، ئازا، بەتین، (باک.): هێز، تین، جحێڵ، لاو، کوڕی گەنجی جووان، زۆر بێداد، جەور، بە-ی: بەزۆری، بەتۆپزی
خورتانی
خورتی
هێز، بێدادی، وەگەنەگ، -لێکردن،بەتیرە هێنای:بەزۆر هێنای
خورج
(شار.): تێڕێکە جووان دەچنرێ، تووکدارە کە پڕ کرا لە کەل وپەل قوڵفەکانی تێکهەڵدەکێشرێن. پاشکۆ، خورجەزین، هەگبە، خورجێن، (هەورا.) تێڕابی، تێڕ، دەفرێکە وهکوو هۆڕ لە خوری رێسراو دروستکرابێ ، بەڵام دەرگایان جودایە،دەرگای هۆڕ لە سەرەوەیە لە سەر باری و پانی ، دەرگای خورج لە ناو کۆڵی هەردوو تاکە دایە لەسەر باری درێژی بە ئەلەفە لە یەکتر هەڵدە پێکرێت
خورج ئاوداری
جوورە تێڕێکی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی دەکەن، بەرد و قسڵ و خشت و چتی تری پێدەکێشن
خورجک
(باک.): خورجی گچکە
خورجێن
تێڕک، جەم، چەمالەک، پاشکۆ، هەبان، خورج ، تێڕ