تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەنەووردبیەێوو(هەورا)
لێووردبوونەوە، تێبینی
چەنەوەردار(هەورا)
چەواشە(ڕۆژ.، هەورا.، کە)
ئاوەژوو، شێواو، تێکچوو، پاشەو پێشکراو، واژی، ئاوەژوو، بێسەرو بەر، سەرلێشێواو
چەورایی
چەورو نەرم
چەورو چڵیک
پیس و پەڵۆس، چڵکی و چەوور
چەورک(خۆ)
گیابەرخۆڵە، چەورەبی
چەورۆکە(کۆ)
باڵندەیێکە وە پەڕەسلێرکەی دەچی(تەیرەن ئەبابیلە). دەسرۆکەی گچکە. گیایەکی بەهارییە گەڵایەکانی بە سەر زەویدا پان دەبێتەوە، نێرکێکی دڕوواوی دەردەکات بە پاک کراوی دەخورێ، گەڵایەکانی ووردن و گوڵێکی دەگرێ تۆوێکی ووردی تێدایە، وەکوو وێنجە دەدرێ بە ماڵات و ئاژاڵان، (هەر) چەورە، (خۆ) چەورک
چەوری
ڕۆن، بەزو پیو، بۆ، چەورایی، دووگ، زهۆم، دۆن، (شن.، مەنگو) بۆ، گوزوو، پیوی ناو زگ
چەوری و نەرمە
چەوریدان
چەورەسانی دارتاش، ڕۆندان
چەورە
دەستەسڕ، مەردومی بێشەرمی بەرەڵاو هارو هاج. گیابەرخۆڵە، چەورۆکە
چەورە شیرینی
زمانلووسی
چەورەبی(ڕەوا)
گیایەکی کووێستانییە گەڵایەکانی وەهی دارە بی دەچێ وەکوو وێنجە دەدرێ بە ئاژاڵ و ماڵاتان
چەورەسان
چەورێکە لە ناو ڕوندانێک بکرێ وەکوو کەڵەشاخ و ئیتر بۆ تیژکردنی چەقۆو داس و تەوەرداس و تەورو هەموو چەشنە تیغێکی یا لە سەرهەسان دانرێ
چەورەستانی
چەوورکە
گیابەرخۆڵە، چەورەبی
چەپلەر(هەورا)
چەپە، چۆپە، مرۆی چەپە، (جا) کەسێکە دەستی چۆپەی لە جیاتی دەستی ڕاستەی بەکار ببات
چەکوش(ڕۆژ.، هەورا)
چەکوچ، ئاسنێکە دەسکێکی دار یا ئاسنی تێدەخرێ بزمارو چتی تری پێدا دەکوترێ
چەکڕ(هەورا)