تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دورینگە
زەویەکە هەڵزی ڕووابێت،کە گیایەکەی لێ درواوە(دورینگە)ی پێدەڵێن
قورینگە
(کۆ.):گیایەکە وە لاولاوەی دەچێ گوڵیشی هەر وە ئیوی دەچێ بەڵان سپیە.
هەورینگان
بڕوانە: (موک.) هەورنگ.
ئاورینگ
ئاورنگ، هەستێکی نەرم و لووس لە تینێکی سووکی کارەباییدا کاتێکی، کە دەست بە ئاوریشمیدا بهێنرێ هەستی پێ دەکرێ دەڵێن ئاورینگان دێنێ
ئاورینگ
تاوتووێ، ئاڵوو یا ئێشی برینانە، کە تینی بگاتە ئەملاولا. بەژانێکی دەمەکیش دەڵێن لە لاقی بەقەدەر قەسپێکی ئەستوور دەکات و دووایە چاک دەبێتەوە
قورینگ
قوڵینگ٬ قوڵنگ
هەورینگ
چلم٬ برینگ.
وورینگ
ماوە٬ دەرەتان
گورینگ (هەورا.)
پلە گۆشتێکە لە ناو لەش شەرمی ئافرەت و ماینا ٬ کە جێی مایەی زگی پڕبێ ٬ کە ببڕێ ئەو جار زگ دەکات.