تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خورجک
(باک.): خورجی گچکە
خورجێن
تێڕک، جەم، چەمالەک، پاشکۆ، هەبان، خورج ، تێڕ
خورجەزین
(باک.): خورج، ەهەگبەی پشتی سوواران
خۆگورجکردن
دزەخورجێنێ
کردنی کارێک یا چتێک بەدزی ئەم و ئەو
فێخورجۆ
(باک.): ناشنا٬ ناوێزە
کاوڕوبورجی
(هەورا.): بەرخی چەرخ
بورج
بورجی ئەستێران، برج، کۆنگرە، شەهوو ماکووک، بورگ، (هەورا) پیک
خورج
(شار.): تێڕێکە جووان دەچنرێ، تووکدارە کە پڕ کرا لە کەل وپەل قوڵفەکانی تێکهەڵدەکێشرێن. پاشکۆ، خورجەزین، هەگبە، خورجێن، (هەورا.) تێڕابی، تێڕ، دەفرێکە وهکوو هۆڕ لە خوری رێسراو دروستکرابێ ، بەڵام دەرگایان جودایە،دەرگای هۆڕ لە سەرەوەیە لە سەر باری و پانی ، دەرگای خورج لە ناو کۆڵی هەردوو تاکە دایە لەسەر باری درێژی بە ئەلەفە لە یەکتر هەڵدە پێکرێت
خورج ئاوداری
جوورە تێڕێکی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی دەکەن، بەرد و قسڵ و خشت و چتی تری پێدەکێشن
پاشخورج
پاشەخورج
گورج
چایووک٬ وریا٬ دەست بەجێ ٬ خرپ٬ توند٬ لەز٬ توندو تۆل٬ ـــ و گۆل: توندتۆڵ٬ چەسپان٬ خێرا.ـــ ی : خێرایی٬جم و جۆڵی.