تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کورتیلە
کورتە
(زا.):ووڵاخی ناڕەسەن.کورتەک. کورتکراوەوەی چتێک.جوورە کراسێکی قۆڵ کورتە. قرتە. خرمە. خرپەی دڵ٬ کورتژن
کورتەباڵا
بەژن کورت٬ کوڵەباڵا٬ خرپنه٬ گەن٬ گرگێ٬ کورتەبنه٬ خڕیله٬ خڕیلانه٬ (باک.): بەژنهووت٬ قوڵەبنە٬ خشپن
کورتەبنە
کورتەباڵا٬ قوڵەبنە
کورتەل
(باک.): وورتکەنان
کورتەوکردن
کورتەک
کەوا٬ کەوی٬ کولۆجه٬ کولەجە
کورتەکورت
قرتەقرتی مریشکانە
کورتەکەوا
کەوایەکی پڕتەریبی ناودارە لە لبادە درێژترە لە کەوا کورتترە
کورتەکەڵەکە
چۆلایی ئاستی کەلەکە
کورتەڵە
کەم و کورتی
ئوورت(باک)
بورت
کۆچ._کردن: کۆچکردن
بێ ئوورت(باک)
بێ ئەمەگ، نانکووێر، بەڵێن شکێن. (باک)_ ی: بێ ئەمەگی، نانکووێری
تورت
جوورە تامێکە لە تفت کەمترە. لاڵەپتە. ناسک، چتێکە لە شکانێدا زوو بپەڕێ
خورت
ووڵاخی بزێوی سەرکێش، دەوڵەتمەند، گیانداری قەڵەوی تەنگە تیلکە. (ڕەوا.) گردێکە لایەکی هەدێر بێ ، ئازا، بەتین، (باک.): هێز، تین، جحێڵ، لاو، کوڕی گەنجی جووان، زۆر بێداد، جەور، بە-ی: بەزۆری، بەتۆپزی
داخورت
(باک.):فاڵگرتنەوە، لەنهێنی دووان،دەربڕینی ڕازێکە لە پێش ڕوودانیدا
دڵەخورت
هێزی دڵ
دەستکورت
هەژار،بێسامان،نەبوو،گردەنشین،بێ باڵ،بێ دەست. کەمدەست،ئاتاج،بارکەوتوو،نەدار.ی:هەژاری،بێ سامانی، نەبوونی،گردینشینی،بێ دەسی،ئاتاجی،کەماسایی،ئاوسەرکەمی، نەداری،ناگوزیری،ناگزووری،کەماسی.
دەستەخورت
لۆلەپی مەشکەی.
زووکوورت
زووگورت
(باک.): مەحکەم، قاییم.-ی: ڕەبەنی، قایمی، ڕەش و ڕووتی. ڕەش و ڕووت
سوورت
شێوە، وێنە،درووشم.
سکورت
ﺌەستۆ
سەرپوورت
(باک.):بزنێکە تووکی تێکچڕژاو و ڕەق و سەخت و بۆرو تاریک بێ.
قزەڵقورت
قورت
(باک.): قوم.-ێک ئاڤ:قومێک ئاو
قوززەڵقورت
دەردێکە وەکو سندان لە گیاندار و کاڵەک و شووتی و ترێزووی دەدا ٬ بۆ جنێویش بە کار دەبرێ . قزه٬ قزەڵقورت٬ زڵفنج٬ ژەقنەمووت٬ زڵفنجاو٬ ژەقنە٬ کندرووس٬ زەبرەبەند٬ ڕەنگە تامی گووژاڵک یا چتێکی تاڵتر بێ. بۆ جنێو بە کار دەبرێ٬ نەخۆشیێکی ناسراوە
قوزولقورت
قوزەلقورت
قوورت