تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوتەقوت
زۆر خۆ نیشاندان. وەدووی چتێکی نهێنی کەوتن. جووڵانەوە٬ جووڵەجووڵ٬ قنجەقنج٬ هەڵپەڕوداپەڕ
قووت
ڕووت٬ کۆت٬ خوواس٬ هەمیشە لە دووای ڕووت بەکاردەبرێ: ڕووتوقووت. زاد٬ رۆزی٬ ئەوەی مرۆی پێدەژی. لووش.-دان: پارووێک یا قومێک ئاو یا چتێکی تر بەگەروودا ڕۆبردن. نقووم. –کردن
قووت وڕووت
قیمەکوت
قەرمووت
(باک.): ناوی گوندێکییە لە قەزای هەسارێ
قەرەبڕووت
چتێکە ئەوەندە سووتابێ ڕەش هەڵگەڕابێ
قەڵپووت
کووێرێکە گلێنەی نەمابێ. گووێزێکە هەر بەدارەکەیەوە ناوەکەی خورابێ
لالووت
ناڕەزایی٬ زویر٬ لووتخوار٬ مۆن٬ گرژ.-بوون:ڕوونەدان
لاکووت
بەرکووت(ئی خەرمانی).(کە.):تاوان کردنی ژن و مێرد لەگەڵ یەکتری بە داوێن پیسی لەتەک بیانیاندا
لووت
پت٬ لویت٬ کەپۆ٬ کەپ٬ دفن٬ بێڤل٬ بێفل
لووت بڵند
بەفیز٬ بەدەعیە
لووت هاتنەخوار
لێکەوت
شایان٬ لێوەشاوە
لەت وکوت
هەپڕوون بە هەپڕوون
ماوت ماڵ
مایەپووت
نابووت٬ سەرسەری
مزگەوت
(هەورا. زەن)مزگی٬(هەو.باد.): مزگەفت٬ ماڵاخودێ
مووت
(ڕەوا.): ووشیار٬ ئاگادار٬ گێم مووتن: گوێم قوتن٬ ووشیارم
مییرکوت
(باک.): کوتک
مێکوت
(جا.کە.ڕۆژ.باک.): میخکوت٬ کوتکی میخی٬ کوتک٬ چەکوچە