تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەدەجووت
(موک.) سەری هۆگانێ٬ پارچە زەوییەکە دەکێڵرێ و دەکرێتە چەند بەشێک٬ سنووری هەر پارچەی یابەشەی: سەدە جووتێکە٬ جووت لەسەدەکەی دەگەڕێتەوە بە پارچەکانیش یەک یەکە دەڵێن سەدە. هەر سەدەجووتێکیش دەکرێتە دەلات٬ هەر لاتێکیش دەخەتە.
سەرزەلووت(باک)
سەڕووت
سەرسووت(باک)
سەروسەکوت
قەڵافەت، سەروپۆتراک لە شووێنی سووکیدا.
سەرپووت
کاروپیشەای نیوە چڵ
سەرچەوت
قەرزکووێر٬ ناڕاست٬ کەسێکە مافخۆربێ و قەرزان نەداتەوە٬ پەیمان شکێن. –ی: ناڕاستی٬ قەرزکووێری٬ بەڵێن شکاندن
سەرڕووت
سەرکۆت. سهرزەلووت. سەرقۆت. سەرپەتی. سەرتاووس.- ی: سەرکۆتی
سەرکەوت
وەسەرکەوتوو،نێویکوڕانە
سەرەبزووت
بزووتی ئاگر
سەلکەبزووت
پەلەبزووت،سۆتک،نیمەسۆز،سەرسۆت،سەرسۆتک،بزۆت،سەرەچلۆسک،سەرەبزووت،دارێکە سەرێکی سووتابێ.
شات وشووت (موک.)
هەراهەرا٬ هەڕەشە٬ خۆهەڵکێشان٬ فڕوفیشاڵ٬ شاتەشاتکردن.
شاقووت (زا.)
پەلی دارە گووێزێکە، کەبڕابێ.
شلووکوت
بۆ لێدان یا بۆ پاڕانەوە و دڵدانەوەیەک بەکاردبرێ، کە مرۆ لە پێناویدا ماندوو و شەکەت و کفت بووبێ.
شنووت (ئەرده.)
داری دارەڕایە.
شووت (باک.)
لووس، چتی لووس. (هەورا.) شیر. (ئەرده.) شات و شووت، لاف، خۆ هەڵکێشان، هووشه، شووته.
شڵانەکوت
(ئەرده.) قەیسی ووشک کراوه.
شڵپ و کوت
شڵپه و گرمەی لێدان، وەستا ـ شاگردەکەی داگرت.
شیر کوت
کوتانی دانەوێڵەیه لەکاتی ڕەق بوونی شیرەدا بۆ بەرکوت.
شیووت
شوویت، (ڕەوا.) دۆراخ، مەزره، گیایەکی دەستچێنه لە دۆر کفتەی دەکرێ.