تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووتیانەوە
سووتێن
چتێکە، کەبسووتێنی، سووتێنەر(هەورا) شانە.
سووتێنەر
سووتێن،گڕتێبەردەر.
سووتە(بار)
تەپکە، سووتوو،سووتاو،سووتیاگ.
سووتەمهنی
دارودەوەن وهەمووچتێکی،کەبۆسووتاندنی دەست بدات،ئاووردوو،سوتەی،سوتەن، سووتەنی، چتێکە دانرابی بۆ سووتان.
سووتەمەڕو
داری نیوەسووتاو هەڵپرووزاو،سەلکەبزووت.
سووتەنی
ئاووردوو،سووتەمەنی،سۆخت.
سووتەکە(شەق9
جوورە ئازارێکی داروبارانە پەلکی دارەکی کەم و زۆر ڕەش دەبی.
سووتەڵ
چتی نیوەسووتاو.
سووتەی(هەورا9
سک سووتان
مەبەس لە مردنی منداڵە.
سۆرەوتۆرە
سۆرە،تۆرە،بیانی،ههنەزاگ،کەس وکاری شوو(مێرد)بۆ ژنەکەی دەبنەسۆرەوتۆرە وهی مێرد دەبنەهی ژنەکەی.
سۆوتە(ئەردە)
چتێکە لایەکی سووتابێ.
سێرووتەسەل
تێرووتەسەل.
سێوی بنچەنگ شەوتی
سەراوتۆقین
تەقینی ئەو پەردەیە٬ کە لە ناو زگی ئافرەتی ئاووسدا و منداڵی تێدایه٬ کە ئاوەکەی هاتەدەر نیشانەی منداڵ بوونە.
سەرسوتکە(باک)
سەرلکەبزووت
سەرمێکوتە
داعبایکی سەرخڕی کلک باریکی گچکەیە لەناو زەلکاوێدادەژی، کە گەورەبوو دەبێتە مێکوتە.
سەرڕووتیاوە(هەوار)
سەرکووتان
پارچە جواڵ بەڕەیەکە بە سەر کورتانیدا دەدرێت،سەرجل.