تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرکەوتە
زەڕنەقووتە
زەڕنەقووتەڵمە، (هەورا.): ساقە تەسۆرە، بێچووە باڵندەیەکی تازە لە هێلکە هاتبێتە دەرو هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێ. پەنجەی باڵابەرزە، قامکی نێوەڕاست
سووتە(بار)
تەپکە، سووتوو،سووتاو،سووتیاگ.
سۆوتە(ئەردە)
چتێکە لایەکی سووتابێ.
سەرمێکوتە
داعبایکی سەرخڕی کلک باریکی گچکەیە لەناو زەلکاوێدادەژی، کە گەورەبوو دەبێتە مێکوتە.
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
قامکەتووتە
قامکە تووتەڵە
قوتە
قوت٬گت٬گته٬ پەند. چەکە٬ ڕووتە٬ ڕووتەڵ٬ ڕووتەڵە. ووریا٬ ووشیار. قوڵە٬ مەردومی قوت٬ قوتابی. (فە.):کۆخە. ئاژاڵ یا ووڵاخێکە گووێی کورت بێ
قووتە
ڕووته٬ ڕووتەڵ٬ (لەگەڵ ڕووت)ی نەبێ بەکار نابرێ وەکوو ڕووتەو قووتە. نقووم بوون. قوڵتە٬ خۆ لە ئاو هەڵکێشان
قەلەوقووتە
ڕووت و ڕەجاڵ٬ بۆ خزم و جیرانی ڕەش و ڕووت بە کار دەبرێ.
لاپووتە (باک.)
مەساسەی جووتی.
مامووتە
شیرەی خوژییلک
مێکوتە
جوورە کولکێکە لە هەموو منداڵان دێ وەکو قوونێرێکی چکۆڵە وایە. جوورە زیپکەیەکی گەورەیە بنی سوورو سەری زەرد دەبێ
هەڵمەقووتە
قامکی نێوەڕاستی٬ ئەرنەمووتە٬ قامکی قولێ٬ تلیا ناڤین٬ تبیا ناڤچار٬ نێوە(کۆ.)
ووتە
ووشە٬ واتە
پاشکەوتە
دوواکەوتووی بەجێماو
پالووتە
(باک) زبارە، بێگار، کاری بەخۆڕایی، بەدەستی کۆمەڵەو بەنۆبە کارو کرداری یەکتری بکەن. دەستە، کۆمەڵە
پاڵاوتە
پاڵافتە، پاڵاوتوو؟، پاڵفتە
چاڵەقووتە
چاڵێکی گچکەی کەمێک قووڵە لە زەویدا بۆ ئاورو چتیتر