تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمەوخووار
چتی دەمەو نخوون،سەرەوخووار
دەوار
پەڵاسێکی پانی درێژی تەختەیە لە موو دەچنرێ کۆچەران وەکوو چادر هەڵی دەدەن و دەچنە ناوی ، ڕەشماڵ. (باد.):ووڵاخی بەرزە، ئەسپ، ماین، ئێستر، کەر، (باک.): ڕەشە ووڵاخ.- ی ستوور: کەر ، ماین، ئەسپ، ئێستر. (هەو.) ووڵاخی بەرزە، چارەوا، ئەسپ، ماین، ئێستر، بارەبەر، پێرۆ.- ی (کە.) : جوورە قابێکی قووڵە
زرێوار
زرێبار،دەریاچە، تەپۆڵکە
زستانەوار
قشلاخ، قۆناخی زستانێ. زستانە هەوار
زیندەوار
تاک،کەس، داڵەوا، -یلێ نەهێشتن:قڕانی تێخستن.گیان لەبەر،گیاندار،زیندەوەر.مۆریانە،کێسک.گۆسان.(لوڕ):زەلوومۆر،سەرتەشی، مۆرانە،جڕوجانەوەر
زیوار
زیڤار،هەژار،بەدبەخت. (سیرمە):تووێ،پارچەی تەنک و ناسک ، ڕیشاڵی چتمەکی دڕاو
زێوار
چتێکە لە قەراخی چتێکی تر گیرابێ.لێوار،قەراخ،کەنار
ساوار
(باک.): ساڤار٬ (هەورا.): پەتڵە٬ ساوەر٬ (ئەردە.): ساوور
ستووخووار(باک.)
جوورە گەنمێکە.
سروار
ڕیتاڵە٬ شیاکەی تەڕ.
سرووت(هەوار.)
پەڵخوڕ٬پاشﺌاخۆڕ٬(هەوار.) پاش ﺌاور٬لاسکی گەنمو جۆ ٬کەنەکرابێتەکا.
سلەزەوە(هەوار.)
سمهۆرامای(هەوار.)
سمداهاتن.
سووار
منداڵێکە لەکاتی لەدایک بوونیدا لەپێشەوەلاقی بێ، نێوی نێرینانە،سووبار، کەسێکە بەسەرپشتی ووڵاخەوەبێ، کەسێکە سوواری ووڵاخ یا هەرچتێکی بووبێ، بەپێچەوانەی پیادەیە، دەستەسووار، تیپ، سەمەر، مەبەس لەچتێکیشە، کەبەسەر چتێکیتردا زاڵ بێ، پەنجەرەی ئێوە بەسەر حەوشی ئێمەدا سووارە،چیرە.
سووێند خوار
پاکانەکا-ی: پاکانەکردن،کیس خواردن،یەکێتی دووکەس یاپتر بەەوی سوێند خواردنەوە.
سووێنگخووار
سوێندخۆر-دن: سوێند خواردن-ی: سوێندخواری.
سک(بابا.٬ هەوار.)
زگ٬ (هەوار.) لەمە٬ هوورگ٬ کەوک٬ ﺌەشقەمە.(باک.) ناشيرين٬ ناحەز٬ دزێو لە هەموو چتێک.
سکەڵ(هەوار.)
پۆلوو٬ سکڵ.
سیخووار
ئەڕایییە٬ کەلەسەر گیایان لە پاییزاندا بەیانیان دەیبەستێ٬ سیخ٬ (کۆ.) خووز٬ خووس٬ خووسار٬ (مەرگە.) سیخار٬ زوقم.
سیچووار
ناوەبودووازدە ڕۆژەی دووای سیشەش.