تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووارهەم
چووارهەمین
چووارهەنگڵ
چتێکە وەکوو خیگەو مەشکەو ئیتر چووار هەنگڵی هەبێ
چووارهەنگۆڵ(ئەردە)
چووارپاچکە(ئەردە)
چووارپاڵوو
چتی ئەستووری چووار گۆشەی ڕێک، چوواربەند
چووارپایە
چووارپووڵەکە
چووارپارچە چەرمی قەبزە نوشتەییە بۆ قایمی لەڕاست و چەپی کەوش دەدرێ لە ئاستی جەمسەرەکانی
چووارپینە
چارپینەیە لەسەر پەنجەو پانیەی، کەوشی دەدرێ. ناپایەدار، بێفریشک
چووارپێ
چووارپا، چارپا، خاوەندی چووار پێیان، چاروا، ووڵاخ، چارپێ، گیاندارێکە بە چووار پێیان بڕوات
چووارپەل
چارلەپک، هەردووک دەست و هەردووک لاق؛ به_ان ڕۆیشتن: پەلکین، بچار لەپکێ چوون
چووارپەل قەوی
بریتییە لە گیانداری قەڵەوی پتەو
چووارچاو
مەبەس لە پیاوێکییە، کە دووژنی هەبێ
چووارچاوبوون
مەبەس لە سەر لێشێواندنە
چووارچاک
_بەلادا کردن، داوێنهەڵکردن. هەڵدڕاوی، چووار چمکی، ئەملاو لایی کەوا
چووارچمک(باد.، ڕۆژ)
چووار گۆشە، چووارچاک
چووارچوار
چووارچێوە
چارچم، کیرەشک، (هەورا) چارچێوە، پەرواز، دارێکی چووارپارچه و چووار سووچە دەرگاو پەنجەرەو چتی تری تێدەخرێ و ئەو لەناو دیوار دەخرێ، (باک) دۆربەند
چووارچەقەل(ئەردە)
چووار چنگۆڵە، چووار پەل، چووار دەست و پێ