تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڤەر(باک.)
بزنی ڕەش و سپییە.
هەک(ڕۆژ.)
قسڵ.ئەگەر٬ (موک.) دەک._ ماڵت بە قۆڕ گیرێ.
هەکردن
بەرەڵاکردنی ماڵاتان.
هەکۆ
نێوی پیاوانە.
هەکە(باد.)
ئەگە٬ (باک.) ئەگەر.
هەگبەز
خورج٬ خورجین٬ پاشکۆ٬ هەپان٬ هەوان.
هەگە
هەگەر(باک.)
ئەگەر٬ (باک.) _ چی: ئەگەرچی.
هەڵ
بەرز٬ بڵند٬ هەوا٬ (بەڵان بەتەنێ بەکار نابرێ(هەو.)_ گرتن: هەڵاوێژتن٬ (ڕۆژ.) هەڵەشە٬ خۆپەسندکار.
هەڵ لووشین
لرفدان٬ لووشین ٬ لرفکردن٬ هەرچتێکی بکرێتە نێودەم بەبێ جوون قووت بدرێ.
هەڵ لێسین
هەڵا
ئاها٬ هاها٬ تەح٬ تەحا٬ پەح٬ پەحا٬ هەرا٬ کێشە٬ (ڕۆژ.)_ گرتن: هەڵپەڕین٬ هەڵپەڕکێ٬ (موک.) بۆواقمانە.
هەڵات
یەکێکی نەدیو ڕابکا٬ غاربدا٬ (ڕۆژ.) ڕۆژهەڵات٬ (بابا.٬ کە.) درۆ٬ درۆ لە خۆوە ڕێکخستن٬ ڕۆژ_ ن: خۆرهەڵاتن٬ ڕووناک بوون٬ تاوهەڵاتن.
هەڵاتن
هەڵهاتن٬ هلەهاتن٬ هلاتن٬ ڕاکردن٬ ڕەمکردن٬ تاربوون٬ تەورین٬ تەقین٬ فیرارکردن٬ واین٬ شکان٬ پشت وەرگێڕان٬ پشت کردنەوە٬ (باک.) پەکین٬ پشت دان._ ی مانگ و ڕۆژ و ئەستێران:دەرکەوتنیان یا دیار بوونیان٬ وراتن٬ درەوشانەوەیان٬ لەئاو_: تەڕبوون٬ مەلەکردن و خۆشوشتن.
هەڵاتنگە
شوێنی هەڵاتن.
هەڵاتوو(کە.٬ ڕۆژ.)
رەمنه٬ فراری٬ تەقیو٬ هەڵهاتوو٬ هەویری_: هەڵاتە.
هەڵاتگە
برزە٬ ڕێگەی ڕزگاری و دەربازبوون.
هەڵاتە (کە.)
هەڵاتوو٬ هەویرەکە هەڵاتەیە: هەویرەکە هەڵاتووە.
هەڵاخزاو.
خزانەوە٬ داپەستراوەوە٬ پەستراوە.
هەڵاخنین
ئاخنینەوە٬ پەستاوتنەوە٬ داپەستاوتن.