تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڕەشە
هەڕوگیڤ٬ گەف٬ گووڕە٬ گەفووگوڕ٬ گوڕەشه٬ گەزادە. –کردن: ترساندن. –لێکردن: گەزادە کێشان
هەڕەشەو گوڕەشە
بڕوانە: هەڕەشە
هەڕەماسی
جوورە ماسیەکە
هەڕەمین
جێگای قەرەباڵخ
هەڕەمە
گەنم یا ئاردێکە لە چەند جۆرێک تێکەڵاو کرابن. (موک.): پەلە٬ تاڵووکە. بە-ڕۆیشت: بەتاڵووکە ڕۆیشت. (ڕۆژ.): -ی مافوور و بەڕە: کری مافوور و بەڕە
هەڕەهەڕ:
زەڕەزەڕ.
هەڕەپەس
(هەورا.): قوڕەپەست
هەڕەگیایەکە
هەڕەت٬ چەڵگه٬ کات٬ بافت٬ تانگ٬ تاف٬ تافتاف٬ جەنگه٬ گۆنەر٬ گۆنگەڵ٬ هەرچتێکی بگاتە کاتی گەیشتن٬ دەڵێن: هەڕەتیەتی: جەنگەڵیەتی. هێز٬ پەڕوپو.پەڵووپۆ. –ی لەبەردانەماوە. –ی جحێڵی : جەنگەی جحێڵی
هەڕەگەل
(هەورا.): کەرەگەل
هەڕەی لە بڕەی ناکاتەوە
هەڕە: ڕۆیشتن٬ بڕە: بڕی چۆمان٬ هەڕی لەبەڕێ ناکاتەوە٬ هەڕە: کرمێکی سپی بڕکەی توتنانە٬ بڕە: بڕکە٬ مەبەس ئەوەیە: هێندە نازیرەکە نازانی هەڕوبڕ مانای چیە و نازانی کرمی لە بڕکەی جوێ کاتەوە.
هەژار
بێ ماڵ٬ کەساد٬ کەساس٬ ژار٬ بەلەنگاز٬ چەل٬ بێدار و ماڵ٬ بێدار٬ بێکەس٬ بێ دەق٬ بێ دەست٬ (باک.) بنسی٬ کزۆک٬ برەش٬ پارس٬ بەرڤالە٬ هەژیر٬ بایدەست٬ پەپووک. (هەوار.) ژار٬ (دهۆ.) ژارۆ٬ بێ باڵ٬ بەسەزمان٬ (زا.) بەلەنگاز٬ ڕەش و ڕووت٬ بارچەوت٬ پێداویست٬ کارناساز٬ بارکەوتوو٬ گەدا٬ دەست٬ کورت._ ی: کەسادی٬ کەساسی٬ داماوی٬ ژاری٬ (باک.) پارسەکی٬ زیڤاری٬ بایدەسی٬ پارس٬ بارڤەوتی٬ بێ چارەیی٬ کارناسازی٬ گەدایی٬ ژارۆیی٬ دەرکۆ دەرکۆیی٬ لێقەوماوی٬ دەرۆزەکەری٬ خەزانی.
هەژال
(هەوار.) پڕوپووچی٬ پژگال٬ هەژگ و هەژاڵ٬ بژاڵ٬ هەژگ و بژاڵ لق و پۆپی دارانە٬ پژی.
هەژان
جووللان٬ بزووتن٬ ڕاژان٬ هەژین٬ هاژان٬ تەکاندان٬ ڕاچڵەکان.هیژان٬ هیژیان._ ی چتی هەڵاوەسراو.
هەژاندان
جوولاندن٬ بزوواندن٬ هاژاندن٬ ڕاچاندن٬ (باک.) ڤەوەژارتن٬ هیژاندن٬ تەکان پێدان٬ ڕاچڵەکاندن٬ وەشاندن٬ شەکاندن. ڕاژاندن٬ ڕاژەنین٬ ڤەوشاندن.
هەژانەوە
هەژخوەکەر(باک.)
حەزلەخۆکەر.
هەژدیا(باک.)
هەژدیها
(دزە.٬ خۆ.) هەزیا٬ عەزیا٬ (باک.) هەژدیا٬ ئەژدەهار. (هەو.) ئەژدەر٬ (دەر.) ئەژدیها٬ ڤشاب٬ هەفی٬ هەیفی.
هەژدە
دە و هەشت: 18.
هەژقاندن(باک.)
ترساندن٬ تۆقاندن٬ بەپەلەقاژەخستن.