تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلەتەبەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی قیت و لوول و ڕاست و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشیدا بێ
بەلەتەبەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن لەشی سپی بێ و نوخته نوختەی ڕەش یا سووری پێوە بێ
بەلەتەی بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو هەموو لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەتەی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو لەشی تەواو سپی بێ
بەلەسپی(هەر)
بزنێکە گووێی ڕاست و درێژ ڕاوەستن و لەش و سەری سپی بن
بەلەسۆر(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول ڕاوەستن و لەش و سەری سوور بێ
بەلەسۆربەش(هەر)
بزنێکە گووێی ڕاست و لوول بێ و لەشی سوورو نێوچاوانی سپی بێ
بەلەسەرڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی ڕەش و سپی بێ
بەلەسەرڕەشبەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستێ سەری ڕەش و لەشی سپی بێ بەڵان پەڵەی ڕەشی لە لەشیدا بێ
بەلەشین بۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست بێ سەر گووێی شین و لەشی بۆربێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین بەش(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول بن لەشی شین و نێوچاوانی سپی بێ
بەلەشین سۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاستبێ سەری گووێی شین و لەشی سوور بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین ڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن سەرگووێی شین و لەشی ڕەش بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ بن و سەرو لەشی شین بێ
بەلەقووڵەبەلەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و قیت و لوول ڕاوەستن و سەرو ملی سوورو لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشدا بێ
بەلەقوڵە(هەر)
بزن یا گیسک یا کارێکە گووێیەکانی ڕەشبن و ڕاست ڕاوەستن
بەلەپا(هەورا)
کەسێکە لە ڕۆیشتندا زۆر بەپێ و خێرابێ
بەلەڕسەر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن، سەرو ڕووی ڕەش و ملی بۆرو لەشی سپی بێ
بەلەڕسەربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن و سەرو ملی بۆرو لەشی سپی بێ بەڵان خاڵی ڕەشی لە لەشیدا بێ
بەلەڕسەرشین بەڵەک(هەر)
مەڕێکە هەردووک گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن ملی مەیلەو شین و سەرو ڕووی ڕهشبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ