تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاهەڵدان
بەتانی یەکێکیدا هاتن بە چاکی
پیاهەڵزنین
پێهەڵگەڕان، پێداهەڵگەڕانی گیاندار بە چتێکیدا. تێوەپێچان، هەڵزەنین
پیاهەڵشاخان
تووڕەبوون و بەگژداچوونەوەو قسەی ناخۆش ووتن بە یەکێکی و تەریقکردنەوەی، پێهەڵکاڵان
پیاهەڵشاخین
پیاهەڵمیزان
بەپێوە میز بە چتێکی بەرزدا کردن، پێداهەڵمیزتن
پیاهەڵمیزتن
پێداهەڵمیزتن
پیاهەڵمیزین
پێداهەڵمیزتن
پیاهەڵنان
پێداهەڵپەساردن
پیاهەڵواسین
هەڵاوەسینی چتێک بە چتێکی بەرزدا
پیاهەڵپژانن
پێداهەڵپژان
پیاهەڵپەساردن
پێداهەڵپەساردن، هەڵپەساردنی چتێک بە چتێکی تردا
پیاهەڵپەڕین
هەستان و بەگژ یەکێکی تردا چوون
پیاهەڵچوون
پێداهەڵچوون، پێهەڵگەڕانی گیاندار یا توولەی ڕووەکان بە چتێکی بەرزەوە
پیاهەڵچەقین
تێهەڵچەقینی دڕک و داڵ یا بزمار
پیاهەڵڕووانین
سەر بەرزکردنەوەو تەماشاکردنی چتێکی بەرز
پیاهەڵکاڵان
پێهەڵکاڵان، پێهەڵشاخان
پیاهەڵکاڵین
پیاهەڵگەڕان
پێداهەڵگەڕان، پێداهەڵچوون
پیاهەڵگەڕاندن
پێداهەڵگەڕاندن
پیرهەڤۆک(باک)
وەهم، سوورەتی خەیاڵی. تەونی جاڵجاڵووکە