تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گورزەڵانێ (هەو.)
گەمەیەکە منداڵان لە تۆپە گیایەکی بەنێکی تێدەخەن و گەمەی پێدەکەن.
گورینگ (هەورا.)
پلە گۆشتێکە لە ناو لەش شەرمی ئافرەت و ماینا ٬ کە جێی مایەی زگی پڕبێ ٬ کە ببڕێ ئەو جار زگ دەکات.
گوزۆڵانێ (هەو.)
گەمەیەکی منداڵانە بە گورزۆنە.
گوستاخ (هەورا.٬ کۆ.)
ئازا٬ تەڕدەست . ــــ ی : ئازایی ٬ تەڕدەستی .
گولابی (هەکا٬ باد.)
تووکی سەری منداڵانە لە نێوانی ڕوومەت و گوێدا ٬ کەلە دێهاتاندنا ناتراشێ ٬ تەمەریشی پێدەڵێن.
گولالە (هەورا.)
چکۆلە٬ گچکە.
گوند (هەو.)
دێ ٬ لادێ ٬ دەگا٬ ـــ ار : دەماردار ٬ زەبەردەست ٬ بە هێز ٬ بە گون٬ گونک٬ ـــ ی: لادێی ٬ (بابا.) ئەنگوتک٬ ـــ یاری : دێهاتی .
گوندۆرە (هەو.)
بڕوانە : گوندور.
گونکێ (هەورا.)
گووازتنەوە (هەو.)
گووێزتنەوە.
گوودالە (هەورا.)
کاکۆڵ٬ توالێت٬ پەرچەم.
گووفەک (هەو.)
سەرگوویلک٬ سەرانگوویلک٬ گووفک.
گوڵاڵی (هەورا.)
گپ (هەورا.)
گووپ٬ڕوومەت٬ـــ بوون:مت بوون.
گژو وێژ (هەو.)
پڕکار٬ خەریک٬ لە کارەوەجوو.
گڵ (هەورا.)
گڕ٬ خۆڵ٬ خاک٬ ئاخ٬ زەوب هەرد٬ جار٬ چەڵ٬ کەرەت٬ گلواز.
گڵکەند (هەورا.)
گلکەن٬گڵێنجان٬ گڵنجان.
گۆت (هەورا.)
گۆد٬ گۆج لە سەرماوە٬ سڕ٬ لە پێ کەوتن٬ ڕەگی کاری ڕابووردووە (گۆتن) .
گۆرڤا (هەورا.)