تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵگیرسان
هەڵکردن٬ هەڵاییسان ٬ داگیرسان٬ هلکران.
هەڵگیڕکە
وەرگیڕکە٬ منداڵێکە کەم کەمە کاری پێ بکرێ.
هەڵگێڕ
ئەو کەسەیە چتێکی بۆلای سەری ئاوەژوو بکاتەوە.
هەڵگێڕ وەرگێڕ
ئاودیوا و دیوکردن٬ ئاوەژووکردنەوە٬ هەڵدانەوە
هەڵگێڕان
بەرەو ژووربردنی ماڵات یا ئاو.
هەڵگێڕانەوە.
وەرگێڕانەوە٬ ئاوەژووکردنەوە٬ گۆڕین.
هەڵگەواشتن
هەڵگەڕان
بڕسکان٬ هەڵبڕسکان٬ هەڵبزڕکان٬ بڕکانەوە٬ شیری هەڵگەڕاو٬ پێ هەڵچوون بەدارو چیایاندا٬ هەڵگڕان٬ ڕەنگ_: ڕەنگ پەڕین.
هەڵگەڕانەوە
ئاوەژوو بوونەوە.لێ_: سەرکێشی کردن.
هەڵگەڕاو
ئاوەژوو٬ وەرگەڕاو.
هەڵگەڕیاو (دەر.)
بەراوەژوو٬ ئاوەژوو٬وەرگەڕاو.
هەڵڵا
هەلا٬ کێشە٬ دەنگ٬ بریو.
هەڵڵا هەڵڵا هەڵاهەڵا
کێشەکێش٬ قڕەقڕ٬ دەنگەدەنگ٬ کوتەکوت.
هەڵڵاهەڵڵا
بریوەبریو٬ قریشتەقریشت٬ دەنگەدەنگ٬ گرمەگرم.
هەڵۆ
کولالەمار٬ (باک.) ئەیلۆ٬ ئەڵهۆ.(نێوی پیاویە.)
هەڵۆ
(ئاک.) کولامار٬ باڵندەیەکی بۆر و تیژباڵه لە قەلەموونەی گەورەترە٬ ڕاوکەرێکی کێوییە و گۆشت خۆرە و گۆشتی ناخۆری.
هەڵۆڵ (شا.)
هو ڵۆڵ٬ نیوبەتاڵ.
هەڵی(باک.)
بێ خوێ٬ لاواز٬ بێ تین.
هەڵیت و پەڵیت