تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵچ (هەورا.)
هەڵچنحیان(ڕۆژ.)
هەڵچنران
چێشتی شل٬ کەزۆر بکوڵێ و ئاوەکەی نامێنی٬ هەڵدەچنرێ: نامێنێ.
هەڵچنین
مژین٬ ڕەپێ نان٬ قەڵاپەچن کردن٬ کار_: گەیاندە دوایی و تەواوکردن._ ی دیوار: بڵند کردن٬ لەسەریەک دانان٬ کۆمەڵ کردن٬ هەڵچەپاندن٬ تەنگەتاوکردن.
هەڵچوون
ڕوان (بۆگیا)_ ی چێشت: زۆر کوڵان٬ (هەوار.) هۆرشین. پەروازە٬ بەدار_: بەدار هەڵگەڕان٬ پێ _: پێداچوون٬ درێژەپێدان٬ گەورەبوون (بۆمنداڵ و باڵدارو ئیدیکە(هەو.)_ ی ئاو: کوڵانی زۆر._ ی دار وگیا: گەشەکردن.
هەڵچۆڕان
چک بوون٬ چۆڕانەوە٬ وشان._ دن: ووشین٬ چۆڕاندنەوە.
هەڵچۆڕاو
دڵۆپاو.
هەڵچی (هەورا.)
کارگ٬ کوراگ٬ (جا.) قارچک.
هەڵچیچکان (بابا.)
هەڵچەرخان
هەڵچەرخاندن
وەرسووڕاندن.*
هەڵچەرخیان
هەڵچەقاندن
تێ_: تێڕاکردن٬ تێڕوکردن.
هەڵچەپاندن(کە.)
هەڵچنین٬ لەسەریەک کۆمەڵ کردنی و قوماش.
هەڵڕشتن
دەردی دڵ_: درێژەپێدان٬ لەسەر ڕۆیشتن. قەرتاڵە_.
هەڵڕژان
ڕژان بەرەوخووار.*
هەڵڕێژان
وەزرین٬ دەرخستن.
هەڵژاردن
لێبژاردن٬ لێگرتن٬ ووژاندن٬ لێبژارتن٬ لێژماردن٬ بژاردن٬ هەڵژماردن.
هەڵژمار
بژار٬ ئەژمار._ دن: ئەژماردن٬ بژاردن٬ هەڵبژاردن.
هەڵکاڵان
تووک کردن٬ فڕاندن٬ پێ هەڵکاڵام: تووک لێکردن.