تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵاڵەبرایمە
(موک.٬شا.) شلێر٬ جوورە گوڵێکە لەسەر گۆڕان دەچێنرێ.
هەڵای (هەورا.)
هەڵایسان
داگیرسان٬ هەڵگیرسان٬ گژگژین٬ داگیرسانی چراو ئاور٬ بەرپابوونی شەڕوکێشە٬ شەڕ_.
هەڵایساندنەوە
ژیاندنەوە و زیندوکردنەوەی شەڕوکێشە.
هەڵایساو
داگیرساو٬ داگیراو٬ ئایساو.
هەڵاێژتن
هەڵدان٬ دینای٬ هلاڤتین٬ هێلاڤێتن٬ خۆ_. ڵیدان٬ هەڵبزووتان.
هەڵبرینگان
هەڵبرکان (هەو.) کژکردن.
هەڵبرینگاندن
هەور و بارانە و هەڵا لاچوون٬ لێکردنەوە٬ هەڵبرکان٬ باران وەشاندنەوە و (موک.) کەژکردن٬ (هەوار.) هورش و برینگان.
هەڵبزوورکان (کە.)
هەڵبزووقان (شا.)
ژنی ئاوس ٬ کەزۆر ماندوو بێ ٬ منداڵهکەی هەڵدەبزوقێ: بۆ تۆپ و چتێکی دیکەش بە کاردێ٬ کەیەک یا چەند جارێک هەڵبەزیتەوە٬ هەڵاوێژتن٬ لێدان.
هەڵبزڕکان
(هەو.) هەڵبرکان٬ (کە.) هەڵبزورکان٬ (دەر.) هەلبرکیان. بزڕکان٬ هەڵپرووکان٬ هەڵگەڕانی شیری ٬ هەڵبرسکان.
هەڵبزڕکاو
هەڵبواردن
هەڵبوێر
لەبیرخۆبەرەوە٬ چاولێپۆش.
هەڵبڕان
هەڵداڕاندن٬ هەڵدڕین.
هەڵبڕسکان
بڕکانەوە٬ بڕسکانی شیر٬ هەڵگەڕانی شیر.
هەڵبڕین
چاو هەڵێنان٬ هەڵدڕین٬ تاونان٬ ڕاونان٬ سەرلەدوونان٬ پێ لێ_: سنوورشکاندن٬ سەرپێچی کردن٬ چاو_: چاوبڵند کردن٬ سەر_: سەربڵندکردن٬ چەرم_: چەرم هەڵدڕین٬ بڵندکردن٬ (هەو.) ڕەپێ نان٬ ڕاونان٬ (کە.) شکاندنی دوژمن.
هەڵبژانن
دیارکردن٬ هەڵبژاردن.
هەڵبژراو
هەلبژێراو.