تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵخیسکاو
هەڵخەر
ئەو کەسەی شت هەڵ دەخات.
هەڵخەڵەتان
فریودان٬ تەفرەخواردن٬ خاپین٬ خران.
هەڵخەڵەتاندن
تەفرەدان٬ لەپاندن٬ خراندن٬ شیشەلێدان
هەڵخەڵەتاو
هەڵخەڵەتێنراو.
هەڵخەڵەتێن
خەڵەتێن٬ فریودەر٬ تەفرەدەر.
هەڵداشت (موک.)
هەڵدا.
هەڵداشتن
هەڵخلیسکاندن.*
هەڵدان
ئاوێژتن٬ فڕێدان٬ فەرکاندن٬ شێکردنەوە (بۆ مەتەڵ و پرسیاران) ٬ هەڵنان٬ باس کردنی یەکێک یا چتێک بەخراپ بێ یا باش. نەش و نماکردن٬ خۆ_: خۆمەدحکردن. چەتر _: چەتر بۆ حەوا فڕێدان. لەقسەدا_: هەڵی دایە٬ هەڵگڕان٬ پتربوون بۆ سامان و جوانی٬ گەورەیی و سووکێتی و گەورەیی و گرانی و گەورەبوون بەکاردەبرێ٬ هەڵاوێژتن٬ دیونای٬ هڵدان٬ بەرد یا چتی ترهەڵدان: لەنەشوونماکەوتن٬ کنانەوە٬ تێ هەڵدان.
هەڵدانەوە
هەڵێنانەوە٬ بڵندکردن٬ هەڵکردن٬ هەڵماڵین._ ی برین: لە نوێ وە تازەبوونەوە ٬ ژیانەوەی._ی قۆڵ و داوێن.
هەڵداو (دزە.)
پەلە.بە_ ی: بەپەلە.
هەڵدرانەوە
هەڵماڵین٬ _ی قۆڵ و داوێن٬ هەڵکران.
هەڵدراو
هەڵدروو
جوورە دروومانێکە دووپارچە پێکەوە دەدرێ. (دزە.) بن کێش.
هەڵدروو
هەڵدروون
دروومان٬ دروون.
هەڵدڕ
کۆڵەر٬ بڕین٬ هەڵکەندنی زەوی٬ بریندارکردنی لەش بەسەختی.
هەڵدڕان
هەڵبڕان٬ هەڵزڕان٬ هەڵدڕین.
هەڵدڕین
(باک.) ئاخڤاندن٬ ئاخڤین٬ هەڵبڕاندن٬ هەڵدڕان٬ هەڵبڕین٬ هەڵزڕاندن٬ کردنەوەی برین. زگ_.
هەڵدۆشین
_مەمک: بەدەست شیر لەمەمە هێنان.