تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆرهەڵات
ڕۆژهەڵات ، کاتی ڕۆژهەڵاتن، شووێنێکە خۆری لێ هەڵبێ
خۆرهەڵاتی
خەڵکی لای ڕۆژهەڵاتی
خۆرهەڵاتی ناس
کەسێکە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاکی ڕوژهەڵاتی بە دانیشتووەکانیەوە شارەزا بێ.- ی: پیشەی کەسێکییە ، کە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاک و دانیشتوانی خۆرهەڵات شارەزابێ
خۆهەڵبەست
درۆ و ساختەیەکە یەکێک هەر لە خۆیەوە هەڵی بەستبێ
خۆهەڵتڕاندن
خۆهەڵکێشانی بۆ چتێک کە لێی نەیەو و لێی نەوەشێتەوە
خۆهەڵخستنەوە
هەڵپەڕوداپەڕکردن،ڕاپەڕین
خۆهەڵدان
خۆهەڵشەنگاندن
خۆهەڵکێش
کەسێکە بە فیشاڵ و درۆ خۆی هەڵکێشێ
خۆهەڵکێشان
چاووڕاوکردن،شانازی بە چتێکەوە کردن، فاک وفیک کردن، (رۆژ.کە.)هووشەکردن،فیزکردن،لاف لێدان
دارەهەڵوو
(باک.): داراهوولووێ
دووهەڵگێڕ
کلک گیر، کلک هەڵگر(بۆ ئەسپ)
دڵ تێکهەڵاتن
زافکردن، دڵ بەیەکاهاتن، بە جۆرێ کە نزیک بێ لە ڕشانەوە
دڵهەڵشیوانەوە
دڵهەڵشێوان
دڵ تێکهەڵاتن
دڵهەڵشێواندن
دڵ تێکهەڵێنان
دڵهەڵشێوایان
دڵ تێکهەلاتن، دڵ هاتنەیەکا، دڵ بەیەکا هاتن
دڵهەڵکنیان
(ئەردە): ناهومێدی. دڵساردبوون