تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێهەڵاتن(موک)
لە ئاوێدا مەلەکردن
تێهەڵدان
شەق لێدان، بەشەقی لە چتێکیدان، بەشەقی لە کەسێکیدان. تووڕهەڵدان، فڕێدان، تێکەڵکردن، برنجەکە هەڕشتەی تێهەڵدە. ئاو لەناو دەفری کردن. ئاو پێدادان
تێهەڵدە
تێهەڵساوین
تێهەڵسووان
مەقلین، سوونی چتێک لە چتێکی تر
تێهەڵسوون
لێ هەڵسوون، سوویین، لێ سوون، ڕۆن لەنانی هەڵسوون، مەقلاندن. خۆتێ_: خۆتێهەڵقوتاندن، پەشتەپەشت کردن
تێهەڵقوتاندن
نافتووش. خۆ_: پەشتەپەشت کردن، مڕوومووشکردن، خۆ کردنە پلەندەر
تێهەڵقوتێن
لاپرەسەنی ، مڕوومووشکەر
تێهەڵقورتان
لە خۆوە خۆ لە کارو باری ئەم و ئەوه وە دان. تێهەڵقوتان
تێهەڵقورتاندن
تێهەڵنگان
تێهەڵچو
کەسێکە بەبێ بیرکردنەوە پەلاماری هەموو کارێکی بدات
تێهەڵچوونەوە
پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەست پێکردنەوە
تێهەڵچەقان
تێهەڵچەقاندن
تێهەڵچەقێن
تێچوون، تێڕاکران، تێڕۆکران، هەڵچەقان، ڕاچوون، تێ هەڵچەقان، تێڕاچوونی چتێکی تیژی وەکوو دەرزی و دڕوو و ئیتر لە لەش یا لە چتێکی تردا
تێهەڵکردن
گۆرانی_: بەدەنگی بڵند گۆرانی گوتن، دەنگ بەرز کردنەوە لە گۆرانیدا، گۆرانی گوتن. تێهەڵچوون لە قسە یا لە کردەوەیەک بەبێ پرس و ڕا
تێهەڵکێش
(هەورا) هۆرکێشتە. ئەو کەسەیە چتێکی بەناو چتێکی تردا هەڵبکێشی