تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەس هەڵگر
(؟)
دەست هەڵگر
دەسهەلگر،وازهێنەر.
شووێن هەڵگر
شۆپاژۆ، شۆپگەڕین.
هەڵگر
(باک.) داگرتە(کۆ.)
جێپێ هەڵگرتن
شووێن پێهەڵگرتن بۆ چتی دزیاری و تاوانکاری
شووێن هەڵگرتن
دۆزینەوەی چتی دزراو بە هۆی شووێنی پێوه لە زەوی.
قین هەڵگرتن
هەڵگرتن
بڵند کردن٬ ڕاکردن٬ قەتاندن٬ (هەوار.) هۆرگێرتەی٬ هلگرتن٬ هنگرتن٬ ڤەنهڕین٬ ودێران٬ هلبرن٬ تەقەت کردن لە جێگایەکی تایبەتیدا٬ ڕفاندن٬ فڕاندنی ئافرەت یا چتمەک یاوڵاخ.
هەڵگرتنەوە
ڕێک خستنەوە٬ هەڵبژاردنەوە._ ی ماڵ: هەڵوەژاردن و خاوێن کردنەوە.
پێ هەڵگرتن
_ی منداڵ: دارەدارکردن. پێهەڵێنان، خۆش ڕۆیشتن، خێرا ڕۆیشتن
دڵهەڵگرتن
دەست لێهەڵگرتن
وازهێنان لەکارێک.
دەستهەڵگرتن
دەسهەڵگرتن،وازهێنان لەکردارێک یا گوفتارێک.
سەرهەڵگرتن
ڕۆیشتێکە گەڕانەوەی لەدوایە نەبێ، دوور ڕۆیشتن، شووێنی خوبە جێ هێشتن.
سەقاهەڵگرتن
تێراوبوونی زەوییە بەهۆی باران و پەڵەوە.
شاف پێهەڵگرتن
شاف لێدان ٬ مەبەس لە فربودانە بەزمانی لووس.
پاهەڵگرتن
پێ هەڵگرتن، گورجبوون
پەردەهەڵگرتن
بارهەڵگر
مرۆڤ، ووڵاخ یا ئوتۆمۆبیلێکە باری هەڵگرێ
دەس لێهەڵگر
دەست لێ هەڵگر.-تن: دەستلێهەڵگرتن
دەموچاوهەڵگر
ئافرەتێکە ، کە موو لەدەم و چاوی ژنان بکاتەوە و جووانی بکات
غەمهەڵگر
خەمخۆر٬ بەمشوور
قورسهەڵگر
ئامرازێکە چتی قورس لەسەر پشتی لۆری دادەنێ و دەشی هێنێتە خووارێ
پاهەڵگر
پێ هەڵگر
کۆڵهەڵگر
داگرتەک٬ حەمباڵ