تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵامەتدار
(باک.) ئارسمی٬ پەسیودار٬ بەپەسیو.
هەڵاندۆش
حندرحۆ٬ گەمەیەکی منداڵانە.
هەڵانگڕان
دەوڵەمەندبوون٬ بەهەوابوون٬ یا غی و غڕەبوون.
هەڵاواردن (فە.)
هەڵاوێردن٬ لێک جوێ کردنەوە٬ دابڕان٬ دابڕین٬ هاوێرکردن٬ ئاوارتن٬ چەڕت کردن.
هەڵاوبگر
هەڵاوێردران
هەڵاوێردراو
دابڕاو.*
هەڵاوەسران
هەڵاوەسراو
(باک.) پێدار.
هەڵاوەسین
هەڵواسین٬ هەڵوسین٬ هلاوەستن٬ دالقاندن٬ ئاوێزان کردن٬ تێ ئالقاندن٬ بەدار داکردن٬ بدار ڤاکرن٬ دران٬ خۆ_: دالقین٬ تێ ئاقان٬ پێداهەڵاوەسین: وێخستن٬ پێداکردن.
هەڵاژیان
ڕاکشان٬ هەڵاژین٬ خۆدرێژکردن لەسەر لا بۆ نووستن.*
هەڵاکوو (کورد.)
هەڵاڵە
هەڵاڵ٬ گوڵێکی زەرد و بۆنخۆشی بەهارییە و لە تەڕازنان دەبی. گولێکی زەردی مەیلە و بۆرە بۆنی خۆشی بەهارییە لە مێرگان دەبی و دووبست بڵند دەبێ.
هەڵاڵەبرایمە
(موک.٬شا.) شلێر٬ جوورە گوڵێکە لەسەر گۆڕان دەچێنرێ.
هەڵای (هەورا.)
هەڵایسان
داگیرسان٬ هەڵگیرسان٬ گژگژین٬ داگیرسانی چراو ئاور٬ بەرپابوونی شەڕوکێشە٬ شەڕ_.
هەڵایساندنەوە
ژیاندنەوە و زیندوکردنەوەی شەڕوکێشە.
هەڵایساو
داگیرساو٬ داگیراو٬ ئایساو.
هەڵاێژتن
هەڵدان٬ دینای٬ هلاڤتین٬ هێلاڤێتن٬ خۆ_. ڵیدان٬ هەڵبزووتان.
هەڵڵا هەڵڵا هەڵاهەڵا
کێشەکێش٬ قڕەقڕ٬ دەنگەدەنگ٬ کوتەکوت.