تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵا
ئاها٬ هاها٬ تەح٬ تەحا٬ پەح٬ پەحا٬ هەرا٬ کێشە٬ (ڕۆژ.)_ گرتن: هەڵپەڕین٬ هەڵپەڕکێ٬ (موک.) بۆواقمانە.
شروە هەڵاڵێ
(هەورا.) گوڵێکی سوور و سپییە وەکو هەڵاڵەبرایمه وایه بەڵام گچکه تره.
شەڕ هەڵاییساندن
قرچ هەڵاتن
لێ هەڵاتن
لێ هاتن٬ (گان کردنی ماڵات و ووڵاخ) ٬ لەدەست فیرار کردن٬ ئەستێرەی بەخت درەوشانەوە
هەڵات
یەکێکی نەدیو ڕابکا٬ غاربدا٬ (ڕۆژ.) ڕۆژهەڵات٬ (بابا.٬ کە.) درۆ٬ درۆ لە خۆوە ڕێکخستن٬ ڕۆژ_ ن: خۆرهەڵاتن٬ ڕووناک بوون٬ تاوهەڵاتن.
هەڵاتن
هەڵهاتن٬ هلەهاتن٬ هلاتن٬ ڕاکردن٬ ڕەمکردن٬ تاربوون٬ تەورین٬ تەقین٬ فیرارکردن٬ واین٬ شکان٬ پشت وەرگێڕان٬ پشت کردنەوە٬ (باک.) پەکین٬ پشت دان._ ی مانگ و ڕۆژ و ئەستێران:دەرکەوتنیان یا دیار بوونیان٬ وراتن٬ درەوشانەوەیان٬ لەئاو_: تەڕبوون٬ مەلەکردن و خۆشوشتن.
هەڵاتنگە
شوێنی هەڵاتن.
هەڵاتوو(کە.٬ ڕۆژ.)
رەمنه٬ فراری٬ تەقیو٬ هەڵهاتوو٬ هەویری_: هەڵاتە.
هەڵاتگە
برزە٬ ڕێگەی ڕزگاری و دەربازبوون.
هەڵاتە (کە.)
هەڵاتوو٬ هەویرەکە هەڵاتەیە: هەویرەکە هەڵاتووە.
هەڵاخزاو.
خزانەوە٬ داپەستراوەوە٬ پەستراوە.
هەڵاخنین
ئاخنینەوە٬ پەستاوتنەوە٬ داپەستاوتن.
هەڵارزان
هەڵپشکوتنی زار و لێو لەبەر تایە.
هەڵارزاو
هەڵاش
لق و پۆپی داران بەگەڵاوە٬ چێژی٬ ئاڵاش٬ کەوشە٬ گەررەشک٬ پەردوو٬ هەژگ و هەژاڵ٬ هەڵەکە: وردەوەڵ٬ ئەوگژ و گیاو لق و پۆپانەیە٬ کە دوای دارەڕای خانوان دەخرێتە سەری و ئەوجار قوڕەبان و گڵەبان دەکرێ.
هەڵالووک(زێ.)
بەڵاڵووک(کێوییە) بۆڕەوانی باشە.
هەڵامسان
ئەستووربوون٬ (هەو.)٬ پەنمان٬ ئاوسان٬ هەڵمسان٬ (هەوار.) ماسان٬ (باک.) بەل بوون٬ پووم٬ پژبوون٬ چکووراندن٬ هەرپەرچفتن٬ هەوکردن٬ پەنمین٬ هەرپەرچوون.
هەڵامساو
ئاماسیاو٬ پەنماو٬ وەرم٬ دێمگر: همهم.
هەڵامەت
درم٬ (هەو.٬ ڕەوا.)٬ پەسیو٬ پەتا٬ باهۆڕ٬ ئارسم٬ پەرسیڤ. پەسیوی٬ باهۆڕی٬ دەمەنی٬ (زرا.) فرفینگ٬ (سو.) پەرسیو٬ (ڕۆژ.) تماو٬ (جا.٬سزیر.) دەمەنی٬ مرک٬ (باک.) ساڤ._ ی ماڵاتان: سقاو.