تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵات
یەکێکی نەدیو ڕابکا٬ غاربدا٬ (ڕۆژ.) ڕۆژهەڵات٬ (بابا.٬ کە.) درۆ٬ درۆ لە خۆوە ڕێکخستن٬ ڕۆژ_ ن: خۆرهەڵاتن٬ ڕووناک بوون٬ تاوهەڵاتن.
قرچ هەڵاتن
لێ هەڵاتن
لێ هاتن٬ (گان کردنی ماڵات و ووڵاخ) ٬ لەدەست فیرار کردن٬ ئەستێرەی بەخت درەوشانەوە
هەڵاتن
هەڵهاتن٬ هلەهاتن٬ هلاتن٬ ڕاکردن٬ ڕەمکردن٬ تاربوون٬ تەورین٬ تەقین٬ فیرارکردن٬ واین٬ شکان٬ پشت وەرگێڕان٬ پشت کردنەوە٬ (باک.) پەکین٬ پشت دان._ ی مانگ و ڕۆژ و ئەستێران:دەرکەوتنیان یا دیار بوونیان٬ وراتن٬ درەوشانەوەیان٬ لەئاو_: تەڕبوون٬ مەلەکردن و خۆشوشتن.
هەڵاتنگە
شوێنی هەڵاتن.
هەڵاتوو(کە.٬ ڕۆژ.)
رەمنه٬ فراری٬ تەقیو٬ هەڵهاتوو٬ هەویری_: هەڵاتە.
هەڵاتگە
برزە٬ ڕێگەی ڕزگاری و دەربازبوون.
هەڵاتە (کە.)
هەڵاتوو٬ هەویرەکە هەڵاتەیە: هەویرەکە هەڵاتووە.
چرچ هەڵاتن
چرچ و سیسبوون، ژاکان، گەچران
کوشک هەڵاتن
خۆرهەڵاتن
ڕۆژهەڵاتن
قرچهەڵاتن
چرچ هەڵاتن٬ چرچیان٬ قرچیان
برشهەڵاتن
تەنگەنەفەس بوون و پیشهەڵاتن لە گەرمان، نان و یا چێشتەکە برشی هەڵێناوە واتا لەبەر کۆنی و یا لە گەرمان کەڕووی هەڵێناوە یا لەبەر بوغ و هەڵم
بەدەوری خۆهەڵاتن
خۆ جووان کردن، خۆڕازاندنەوە
تێهەڵاتن(موک)
لە ئاوێدا مەلەکردن
خۆرهەڵاتی
خەڵکی لای ڕۆژهەڵاتی
خۆرهەڵاتی ناس
کەسێکە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاکی ڕوژهەڵاتی بە دانیشتووەکانیەوە شارەزا بێ.- ی: پیشەی کەسێکییە ، کە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاک و دانیشتوانی خۆرهەڵات شارەزابێ
دڵ تێکهەڵاتن
زافکردن، دڵ بەیەکاهاتن، بە جۆرێ کە نزیک بێ لە ڕشانەوە
چاوهەڵاتن(ئەردە)
ڕەقهەڵاتن
ووشک و ڕەق بوونەوەی چت
ڕەقهەڵاتوو
چتی ووشک و ڕەق بووەوه
کرژهەڵاتن
کورشهەڵاتن
چیچکەکردن بە کزی کورکیەوە