تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەنگۆ
هەنگۆر(شکا.)
ئێوارە٬ هێوارە. هەنگووتن: ئەنگاوتن٬ پێکان.*
هەنگێ (ڕەوا.هەو.)
ئەودەمی.
هەنگێنی (ڕەوا.)
ئەودەمێ٬ هندێ.
هەنگێوران
ئەنگاوتن٬ هەنگاوتن.
هەنگەخۆرە (هەورا.)
هەنگەچینە٬ مڕوو٬ مەریکانە٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە هەنگان دەخوا. جوورە کرمێکە لەنێو خلیفیدا پەیدا دەبێ و فەرخەهەنگان دەخوا.
هەنگەون (هەورا.)
دارێکە کەتیرەی لێ پەیدا دەبێ٬ گوێنی.
هەنگەچینە٬ هەنگەوچنە (هەورا.)
هەنگەخۆرە٬ مێش خۆرە٬ باڵندەیەکی سەوزی دندووک درێژە دەنگی ئێجار ناخۆشە و بۆرە ٬ بەقەد قەتێیە فەرخەهەنگان دەخوا.
گیا هەنگووستیلە
جوورە گیایەکە.
ئاهەنگدار
شادیهێنەر._ی: شادمانی
ئاهەنگی مۆسیقا
بنهەنگڵ
بندەس، بندەست، گەبەر، بنەنگڵ، (ڕەوا) بنکەووش، بنکەفش، (باک) بچەنگ، بنکەش، بنباخەڵ، (هەورا) بنۆدەس، بنکەڵیشە، بنۆدەس، بنچەنگ
بەرهەنگدار
بەرەنگدار._ی: بەرەنگداری
جێگەهەنگوورشیلان
دۆڵە، دووڵیان
دانهەنگوو
(ئەردە.): هەنگووردان٬ دەنکەکەی لە نێو گلووی ترێی دایە.
سەرهەنگافتن
دەست خستنە سەرسەر بۆگەورەیی و ڕێزگرتنی یەکێک.
فەرهەنگۆک
قامووسۆکە٬ فەرهەنگی گچکە
نابەهەنگام
(باک.): بێهەنگام
نەهەنگی دەریایی
گاماسی٬ حووت
نەهەنگی ووشکانی
چووارهەنگڵ
چتێکە وەکوو خیگەو مەشکەو ئیتر چووار هەنگڵی هەبێ
چووارهەنگۆڵ(ئەردە)