تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەنگەخۆرە (هەورا.)
هەنگەچینە٬ مڕوو٬ مەریکانە٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە هەنگان دەخوا. جوورە کرمێکە لەنێو خلیفیدا پەیدا دەبێ و فەرخەهەنگان دەخوا.
هەنگەون (هەورا.)
دارێکە کەتیرەی لێ پەیدا دەبێ٬ گوێنی.
هەنگەچینە٬ هەنگەوچنە (هەورا.)
هەنگەخۆرە٬ مێش خۆرە٬ باڵندەیەکی سەوزی دندووک درێژە دەنگی ئێجار ناخۆشە و بۆرە ٬ بەقەد قەتێیە فەرخەهەنگان دەخوا.