تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەرمێ کێویلە
شکۆک٬ (باک.) شەکۆک٬ شکۆکە٬ دارە__: داراشکۆکێ٬ شەقۆق: شەقووق٬ قارچک٬ کرۆسک.
هەرمێسین
هەڵمژین٬ مژینی مەمک یا قامک٬ یا گیایەکی بەتام و ئیدی.
هەرمە (کە.)
هەرمەنستان
هەرمەنی
هەرمەڵێ (هەورا.)
هێرۆ (گوڵ.).
هەرنەبی
هیچ نەبێ٬ بەلانی کەم.
هەرنەبێ
(باک.) بالۆ٬ بەلای کەم٬ هیچ نەبێ.
هەرهەبێ
پایەداربی٬ پیت و پیرۆزی تێکەوێ ٬ کە چتێکی بدەی بەیەکێکی بیخوا یا بخواتەوە بۆوی بەکار دەبات جا چتەکەی وەرگری یانا هەروا دەڵێ.
هەروهەر(باک.)
هەمیشە٬ هەتاهەتایە.
هەرووتن
هەرووتی
هۆزێکی کوردە هێندێکی لە دەشتی هەریر و هەندێکیشی لە نێوانی شاخەکانی ڕەواندز و هەریرێدان.
هەرووشا (هەورا.)
هەروە(باک.)
ئاوا٬ وەها٬ هەروەکی.
هەروەر(باک.)
جوورە هەڵپەڕینێکە.
هەروەک
هەروەکوو٬ لەچەشنی.
هەروەکوو
پیستەنە٬ وەرگە٬ دەق٬ وانی ٬ هاڵۆ٬ هەڤتۆنە.
هەروەکی
هەروەک.*
هەرپەرچوون (ڕەوا.)
هەڵامساندن٬ ئاوسان٬ پەنمان.